کورتەی هەواڵەکانی ۲۰ی خه‌رمانان ۱۴۰۳ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۲۰ی خه‌رمانان ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.

مەسعوود پزیشکیان سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات
ڕۆژی چوارشەممە ۲۱ی خەرمانان، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک‌کۆماری ئێران بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغداد، لەمبارەوە نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕایگەیاند و سەرۆک‌کۆماری ئێران لە سەردانەکەی بۆ عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات و ئەو رێککەوتنانە واژۆ دەکات کە پێشتر لە نێوان عێراق و ئێراندا هەبوون.

باسم محه‌مه‌د خزر: لەسەر پرسی نەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆداین
باسم محه‌مه‌د خزر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا له‌ شاری هه‌ولێر، ڕایگەیاند: "لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامین لە گفتوگۆکان و پشتیوان بەخوا بەمنزیکانە لە بارەی نەوتە دەگەینە ڕیککەوتن و ئەو دۆسیە کۆتایی پێدێت و وتیشی ئەوەی هەیە نەوتی عێراقە لە باکوورەوە تا باشوور و نەوتی هەموو گەلانە، تایبەت نییە بە پارێزگایەک یان شارێک.

ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی گەلاوێژ بەردەوامە
ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی خولی ۲۷ی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ بەردەوامیی هەیە، کە بڕیارە لە مانگەکانی داهاتوودا، ئەنجام بدرێت، ئیبتیسام ئیسماعیل قادر سەرۆکی بنکەی گەلاوێژ، سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی فێستیڤاڵەکە، بە کەناڵ۸ی ڕاگەیاندووە: "ئامادەکارییەکان بەردەوامییان هەیە، ماوەی دوو هەفتەیە مەرجەکان ڕاگەیەندراون تاوەکوو نووسەر و ڕۆشنبیران، لە بوارەکانی شیعر، چیرۆک و توێژینەوە، لەماوەی دوو مانگدا لەڕێگەی ئیمەیڵەوە بنێرن"

News Code 224055

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha