ئەمڕۆ ۱۱ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکان لە شنگال و دەوروبەری تێدەپەڕێت. بەگوێرەی دوایین ئاماری نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعش تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە ۲۵۰۰ کوردی ئێزدی بێسەروشوێنن و دەیان هەزاریشیان کۆچبەر و ئاوارەن.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەكانەوە ڕایگەیاند: پێویستە ڕێککەوتننامەی شنگال جێبەجێ بكرێت و هێزە چەکدار و ملیشیاکان لە دەڤەرەکە بچنە دەرەوە بەمەبەستی گەڕانەوەی ئاشتی و ئاسایش بۆ ناوچەکە.