بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی هه‌ریه‌ک له مه‌کۆیه‌کانی (سۆران، چۆمان، ڕواندز)ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویان کرده‌وه: "سه‌رکۆنه‌ی هێرش و په‌لاماره‌کانی ڕژێمی داگیرکاری تورکیا ده‌که‌ین بۆ سه‌رخاکی کوردستان به‌گشتی، به‌تایبه‌ت له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆیی سۆران له‌ناوچه‌کانی (برادۆست، چۆمان، ڕواندز).
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش کردووه، "پاراستنی سنوور و خاک و ئاسمانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌رکی حکوومه‌تی فیدڕاڵ و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه پێویست ده‌کات به‌ئه‌رکی خۆیان هه‌ستن و به‌ر به له‌شکرکێشی داگیرکاری تورکیا بگرن".
ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ڕوو، "داوا له نوێنه‌ری ڕێکخراوی (UN) له عێراق و کونسوڵ و نوێنه‌ری وڵاتانی هاوسۆز و پشتیوانی کورد و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و لایه‌نه سیاسیه‌کان و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌که‌ین هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و به‌ئه‌رکی خۆیان هه‌ستن و کاربکه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌ربه‌له‌شکرکێشی و داگیرکاری ده‌وڵه‌تی تورکیا بگیرێت و له‌وه‌زیاتر سه‌روه‌ری خاکی هه‌رێمی کوردستان نه‌به‌زێندرێت و یاساکانی نێوده‌وڵه‌تی پێشێل نه‌کرێت هاونیشتیمانی و هاوزمانیه‌کانمان شه‌هید و بریندار نه‌کرێن و گوند‌و دێهاته‌کان چۆڵ و وێران نه‌کرێن و ڕه‌زو پاوانی خه‌ڵک نه‌سووتێندرێت".
هه‌ریه‌ک له مه‌کۆیه‌کانی (سۆران، چۆمان، ڕواندز)ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ڕوو، هه‌رلایه‌نێک له عێراق و کوردستان هاوسۆزبێت یان ڕێگا خۆشکه‌ربێت له‌گه‌ڵ له‌شکرکێشی تورکیا به‌خیانه‌تی نیشتیمانی ده‌زانین".
Your Comment