ئەدهەم بارزانی پەیامێک ئاراستەی مەسعوود پزیشکیان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەدهەم بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران کرد.

کوردپرێس دەقی پەیامەکەی بارزانیی بڵاو د ەکاتەوە:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بۆ بەڕێز/ مەسعوود پزیشیکان ـ سەرۆ‌ک‌کۆماری نوێی ئێران

بەبۆنەی ھەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک سەرۆک‌کۆماری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە دەستھێنانی متمانەی هاوڵاتیانی وڵاتەکەتان لە پرۆسەیەکی دیموکرات و ئازاددا پڕ بە دڵ پیرۆزبای گەرمتان لێ دەکەم.

ھیوادارم لەم ئەرکە نوێیەدا سەرکەوتووبن لە خزمەتی سیاسەت و بەرنامەکانتان و زیاتر خزمەتی گەلی ئێران بکەن.

براتان

ئەدهەم بارزانی

٦-٧-٢٠٢٤

News Code 223754

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha