هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی
-
مالیکی و مەسروور بارزانی:
پێویستە کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێت
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان و سهرۆكی هاوپهیمانی دهوڵهتی یاسا كۆ بوونهوه جهختیان لهسهر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان كردهوه.
-
جووڵەی بەربڵاوی هێزەکانی ئەمریکا و هێزە کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا
هێزەکانی سووریای دیموکرات بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاوی هاوبەش ئەنجام دەدەن و جەخت دەکەنەوە لەوەی بەردەوام دەبن لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
-
کاروانێکی نوێی هاوپەیمانان گەیشتە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا
ڕوانگەی سووری ئاشکرای دەکات لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێزێکی سەربازی زۆری ڕەوانەی ناوچەکانی کوردستانی سووریا کردوە.
-
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق:
کشانەوەی هاوپەیمانان ئەنجامی هەوڵ و پێداگریی سوودانی بوو
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگهیاند: کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق یەکێکە لە دەستکەوتەکانی حکوومەت و بەبێ هەوڵەکانی سەرۆک وەزیران ڕووینەدەدا.
-
هێزە ئەمریکییەکان لە بەغداوە بەرەو هەولێر دەکشێنەوە
کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمریکا لە بەغدای پایتەخت بەرەو هەولێر لە مانگی ئەیلولی داهاتوو دەستپێدەکات.
-
هاوپەیمانان و هەسەدە هەماهەنگی مەیدانی بەرز دەکەنەوە
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕاهێنانی هاوبهشی سەربازیان ئەنجام دا وەک بەشێک لە بەرزکردنەوەی ئامادەکاری و هەماهەنگی مەیدانی نێوان هەردوولا.
-
جووڵە سەربازییە کەموێنەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا
دوای ئەوەی کە نیگەرانییەکان لە سەرهەڵدانەوەی داعش، زیادی کردووە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە حوزەیرانی ۲۰۲۵دا بەربڵاوترین شەپۆلی ئۆەپەراسیۆنە سەربازی، ئەمنی و لۆجێستیکییەکانی خۆی ئەنجامدا کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا کەموێنە بووە.
-
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە سووریا:
ئەمریکا بەڵێنی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی بۆ کوردانی سووریا نەداوە
تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ سووریا ڕایگەیاند: واشنتن پاڵپشتی لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی جیا بۆ هێزهکانی سووریای دیموکراتیان ناوچهیێک بهناوی "کوردستانی ئازاد" لە سووریا ناکات.
-
کاروانێکی گەورەی هاوپەیمانان گەیشتە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە
کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕێگەی دەروازەی (وەلید)ەوە، لە عێراقەوە گەیشتە ناو خاکی سووریا.
-
بۆ نێوەندگیریی هەسەدە و هێزەکانی سەربە تورکیا:
هێزێکی هاوپەیمانان لە شاری کۆبانی جێگیر کران
بەمەبستی نێوەندگیریی لەنێوان هەسەدە و ئەو گرووپە چەکدارانەی کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات هێزێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە شاری کۆبانێ جێگیر کرا.