پاساوه‌کانی بوونی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی لە عێراق کۆتاییان هاتووه‌

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئه‌وه‌ی بۆ عێراق گرنگه‌، کاراکردنی ڕێککه‌وتنی ستراتیژی دوو قۆڵی و دروست کردنی په‌یوه‌ندییه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی که‌ رێکه‌وتوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د شیاع سوودانی له‌ چاوپێکه‌وتنێکی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی بلومبێرگی ئه‌مریکی رایگه‌یاندووه‌: "کاتی نوێنه‌رایه‌تیی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نین له‌ میانی به‌شداری کردن له‌ کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، کۆتایی هێنانیش به‌ ئه‌رکی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراق به‌شێکه‌ له‌ به‌رنامه‌ی حکوومه‌ت".

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌، "پاساوه‌کانی بوونی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی کۆتاییان هاتووه‌ و پێویست به‌ بوونی ۸۶ وڵات ناکات، به‌پێی دیدگا و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کان، ده‌ستمان به‌ گفتوگۆیه‌کی ڕاشکاوانه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی کرد، که‌ زۆر گفتوگۆیان له‌خۆ گرتبوو".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، "عێراق ڕێز له‌ هه‌ڵبژاردنی گه‌لی ئه‌مریکا ده‌گرێت و مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر ئیداره‌یه‌ک ده‌کات که‌ متمانه‌ی گه‌لی ئه‌مریکای هه‌بێت، ئه‌وه‌ی بۆ عێراق گرنگه‌، کاراکردنی ڕێککه‌وتنی ستراتیژی دوو قۆڵی و دروستکردنی په‌یوه‌ندییه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی که‌ رێکه‌وتوون".

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌ واشنتن باسی پرسی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیم کرد، له‌ مانگی (ئاب/۸)ی ساڵی ڕابردوو لیژنه‌یه‌کی دووقۆڵیمان له‌نێو سه‌رکرده‌ سه‌ربازییه‌کان پێکهێنا بۆ ده‌ستپێکردنی گفتوگۆکه‌، لیژنه‌که‌ گه‌یشته‌ لێکتێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به‌ ڕێکخستن کشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، هیوای ئه‌وه‌ بوو که‌ ئه‌نجامه‌کان بخرێنه‌ڕوو و له‌ کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هاوپه‌یمانی دژی داعش ڕابگه‌یه‌ندرێن".

محه‌مه‌د شیاع سوودانی ده‌شڵێت، "تێگه‌یشتن له‌ په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریکا و ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و ڕێزگرتنی یه‌کتره‌، ئێرانیش پاڵپشتی پرۆسه‌ی سیاسی و پاڵپشت بووه‌ له‌ تێکشکاندنی داعش".

جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ "عێراق تاکه‌ وڵاته‌ که‌ په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌مریکا جیاکردۆته‌وه‌ و له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌شه‌وه‌ خوازیاری لێکنزیک کردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌کانی هه‌ردوو وڵات ده‌ده‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین، هه‌روه‌ها نامانه‌وێت کرده‌وه‌ی وڵاتانی دیکه‌ دۆخی ئه‌منی عێراق و ناوچه‌که‌ تێکبدات، ئه‌مه‌ ستراتیژی ئێمه‌یه‌ له‌ مامه‌ڵه‌کردندا".

News Code 224098

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha