یادداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان پێشمەرگە و هاوپەیمامان  ته‌نها دوو ساڵى ماوه

بەشی جیهان- هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی له‌باره‌ى پێشمه‌رگه‌وه‌ په‌یامێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ۱۰ ساڵ یاداشتنامه‌یه‌کى لێکتێگه‌یشتن واژۆکراوه ‌و ئه‌و یاداشته‌ش ته‌نها دوو ساڵى ماوه.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی داعش ئاشکرای کرد، بەگوێره‌ى یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن کە لە ۲۰۱۶وە لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە واژۆکراوە و بۆ ماوەی ۱۰ ساڵ بەردەوام دەبێت، هاوپەیمانییەکە زیاتر لە ۱ ملیار دۆلاری بۆ پڕچەک کردن، مەشقپێکردن، هاوکاری لۆجستی ‌و دارایی بۆ پێشمەرگە تەرخان کردوە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جەخت لە پشتیوانیی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکاتەوە و لە ڕێگەی حکوومەتی هەرێم‌ و وەزارەتی پێشمەرگەوە کار بۆ بەدامەزاراوەیی کردن‌ و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات.

ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌، ۹ى ۳ى ۲۰۲۴ شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاندبوو، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دڵناییان داوە لە بەردەوامیی ناردنی هاوکارییەکان بۆ پێشمەرگە، هاوکات دەستخۆشییان لە هەنگاوەکان کردوه‌ بە ئامانجی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و دواکاتیش بۆ یەکخستنەوەی هێزەکان مانگی ۹ی ساڵی ۲۰۲۶ دیاری کراوە.

باسی لەوەش کردبوو، ئەمریکا پشتیوانیی لەسەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکات‌ و هانی عێراقیش دەدات کێشەکانی لەگەڵ ئەو هەرێمە بە ئاشتییانە چارە بکات.

News Code 223724

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha