بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جەنگی کە سەرۆکایەتی بەرەی گەل دەکات لە بارەی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە کەناراوەکانی ئیتالیا دەڵێت: "میلەتی کورد ڕۆژانە ڕۆڵەکانی بەخاک دەسپێرێت، ئەگەر کەسێکیش ناچار نەبێت وڵاتی خۆی جێناهێڵێت".
لاهوور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەش کرد، گیانلەدەستدانی ئەو کۆچبەرە کوردانە زەنگێکی مەترسیدارە و ناکرێت چیدیکە هەژار یان دەوڵەمەند لەم وڵاتە سەرهەڵبگرن، دیارە گرفتێک لەم وڵاتە هەیە ئەگەر نا کەس نایەوێت وڵاتی خۆی جێبهێڵێت.
ئەوەشی خستەڕوو، میللەتی کورد دەبێت هۆشدار بێتەوە و ناکرێت ڕۆژانە مەرگی ڕۆڵەکانیان بێتە بەرچاو، ئەو کەسانەی لەم وڵاتە سەری خۆیان هەڵدەگرن لە داخی ئەم دەسەڵاتەی ئێستا و نادادپەروەرییە، کاتی ئەوە هاتووە چی دیکە خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەم دۆخە قبووڵ نەکەن.
لاهوور شێخ جەنگی لە بارەی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان باسی لەوەکرد، پرسیاری وادەی هەڵبژاردن لە نێچیرڤان بارزانی بکەن کە دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی هەرێمی قۆرغ کردوە و چەند جارێک هەڵبژاردنی دواخست، "من بم لە بری نێچیرڤان بارزانی لە پۆستەکەم دەکشێمەوە، چوونکە چوار جار وادەی هەڵبژاردنی دیاری کرد کەچی پێیان ڕەتکردەوە".
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی ڕایگەیاند، گرفتێک لەم وڵاتە هەیە وا خەڵکی هەژار و دەوڵەمەند جێی دەهێڵێت و هەندێکیان لە دەریاکان تووشی مەرگ دەبن، کاتی ئەوە هاتوە خەڵکی هۆشدار بێتەوە.
News Code 223690
Your Comment