کورتەفیلمی (همبازی) لە نووسین و دەرهێنانی فوئاد لوتفی لە درێژەی بەشداریکردن لە پێشبڕکێی فێستیڤاڵە دەرەکییەکاندا، توانی خەڵاتی یەکەمی بەشی بینەران لە ٢٤ەمین خولی فێستیڤاڵی کورتەفیلمی (monfilmfest) لە ئیتاڵیا بەدەستبهێنێت.
ئەلمۆنیتەر لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاوی کردەوە کە حکوومەتی ئەمریکا پشتگیری لە ئەنجامدانی دیداری ئەگەریی نێوان ئیمانوێل ماکرۆن و مەزڵووم عەبدی ناکات پێش گەشتەکەی سەرۆکی فەڕەنسا بۆ دیمەشق؛ چونکە ئەم دیدارە دەکرێت ڕووبەڕووی پەرچەکرداری نەرێنیی ئەحمەد ئەلشەرع ببێتەوە.
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە، بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی دیپلۆماسی و سیاسی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ڕۆژئاوا، گەیشتە ئەورووپا.