بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان له پهیامێکدا لهبارهی ژێرئاوکهوتنی بهلهمێکی کۆچبهران که ژمارهیهک هاوڵاتی ههرێمی کوردستانی تیادابوو، ڕایگهیاند: "کۆچکردن لە پێناو بیروباوەڕ و مەبدەئدا نەریتی کەسە مەزنەکانی مێژوە، بەڵام ئەوەی لەم سەردەمەی حوکمڕانی کوردیدا ڕوودەدات، هێجگار جیاوازە، ئەمەی ئەیبینین بریتیە لە چۆڵ کردنی نیشتمان و سەریخۆهەڵگرتن و تووشبوونی جۆرەها گرفت و مەترسی و لەناوچوون، کۆچێکی ئیختیاری نییە، بەڵکوو پڕۆسەی کۆچپێکردن و هەڵفڕاندن و دەرکردنە و چەندین فاکتەر لە پشت کارەکەوەیە".
ئاماژهی بهوهش کرد، "کەشێکی ناخۆشی بێهیوابوون و ژیان تاڵکردن و بێکەس کردن و ستەمی کۆمەڵایەتی و بێکاری و نائەمنی دروستکراوە، سەرئەنجام هەرجارەو کۆمەڵێک کەسی ڕاکردو لە دۆزەخی بێهیوایی نیشتمان دەبنە قوربانی، وا ئەمجارەش لە جەژنی قورباندا چەندین ڕۆڵەی ئەم گەلە بێکەسە بونەتە قوربانی و لە دەریای بێ نازیدا نوقم بوون".
سەلاحەدین بەهائەدین دهڵێت، "لەکاتێکدا بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی پێشکەش بەخانەوادەی بەڕێزی ئەو شەهیدانە ئەکەم، داواکارم خوای میهرەبان لێیان خۆش بێ و بەشەهید قەبوڵیان بکات، بەحەسرەتەوە دەخوازم حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم سنورێک بۆ ئەم نائومێدی و کارەساتە دابنێت".
ههروهها داوا له حکوومهتی کاربهڕێکهر دهکات که: "گەنجانی نیشتمان ئاشت بکاتەوەو لەکەلی بێمنەتی و خەیاڵ بێنە خوارەوە و ڕێکاری ئاسایی و یاسایی گۆڕانکاری بگرنە بەر بۆ گێڕانەوەی هاوسەنگی و دادگەری بۆ دەزگاکانی کارگێڕی و ئابووری و ڕێکخستنەوەی پەیوەندیەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵی و وڵاتان، لەسەربنەمای مافە دەستووریەکان، بەشەفافیەت و واقعیەت و سەربڵندیەوە".
Your Comment