بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلیم پاشا، ڕاوێژکاری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، لیژنەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم بۆ ئەو مەبەستە پێکهاتووە، ئەو لیژنەیە "دی ئێن ئەی"ەکانیان وەرگرتووە و بردوویانەتە ئیتالیا، پاشان لەلایەن حکوومەتی ئیتالیاوە ئەو ۱۴ تەرمە دۆزرانەوە کە خەڵکی کوردستانن.
ئاماژەی بەوەش کرد،کاتژمێر ۳:۰۰ بە کاتی ئیتالیا کە دەکاتە ۴:۰۰ بە کاتی هەرێمی کوردستان تەرمەکان بەرەو هەولێر بەڕێدەکرێن.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ناوی کۆچبەرەکان بریتین لە:
۱- موبین عەلی پوور
۲- حەدیس میرزایی
۳- خونچە مەلا نەبی
۴- میلان حاجی خدر
۵- نیلام هاوکار موسا
۶- حەمە ئارام عەبدوڵڵا
۷- پێشەوا دەروێشی
۸- پژمان نەزمارا
۹- ماتان نەجەفی
۱۰- هەژار مەولود ئەحمەد
۱۱- هێرۆ عومەر
۱۲- عومەر دەرباز
۱۳- ئاراز عومەر
۱۴- میروان قادر ئەحمەد
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژى ۱۷ى حوزەیران، بەلەمێک بە زیاتر لە ۷۰ کۆچبەرەوە کە زۆرینەیان کورد بوون، لە کەناراوەکانى کالابریا لە ئیتالیا ژێرئاوکەوت و تەنیا ۱۰ کۆچبەریان ڕزگارکران و تەرمى ۴۳ کۆچبەریان دۆزرانەوە.
Your Comment