سوودانی و ئەردۆغان جەخت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەکەنەوە

بەشی تورکیا- سەرۆک وەزیرانی عێرق و سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لە کۆشکی سەرۆک .ەزیران لە بەغدا تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی نێوانیان خستەڕوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند،  لەسەر بەرژەوەندیی هاوبەش و چەندین گرێبەستی جۆراوجۆر لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ڕێککەوتنیان کردووە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاند، دراوسێیەتی نێوان عێراق و تورکیا وێنەیەکی نایابی هەبووە، سیاسەتمان ئاڵنگارییەکان بەرەو هەلی سەرکەوتن لە زۆربەی بوارەکان دەبات، هەروەها بنەمای ڕوونیان هەیە کە پەیوەندی ئەرێنی لەگەڵ هەموو وڵاتان دروست دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێککەوتنی ستراتیژی لە نێوان عێراق و تورکیا واژۆ کرا کە دەبێتە نەخشەرێگایەکی ستراتیژی  پتەو لە زۆربەی بوارەکان، لە رێگەی ئەو رێککەوتنەوە چەند لیژنەیەک لە بوارەکانی، ئابوری، وزە و ئەمنی دروست دەکرێت

سوودانی ئەوەشی خستەڕوو، لەبارەی دۆسیەی ئاو رێککەوتنێکیان واژۆ کردوە کە کار بۆ بنیادنانی پڕۆژەی تایبەت بە ئیدارەدانی ئاوی ڕووباری دیجلە و فورات دەکات، هەروەها توێژینەوەیان لەبارەی هەماهەنگی ئەمنی هاوبەش کردوە کە پێویستی هەردو وڵات دابین دەکات و ڕووبەڕووی ئەو ئاڵنگارییانە دەبێتەوە کە بەهۆی چەند گرووپێکی چەکدارییەوە دروستبوون کە لەوابەیە لەگەڵ تیرۆرستان پەیوەندیان هەبێت.

لەلایەکی دیکەوە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، عێراق دراوسێیەکی گرنگی تورکیایە، ئیرادەیەکی بەهێزی سیاسییان هەیە بۆ هاندان و  بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق، ئەو رێککەوتنانەی کەمێک لەمەوبەر واژۆیان کرد، خالێکی وەچەرخانی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و بەغدا دروست دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاریان داوە لیژنەی هاوبەشی هەمیشەیی بۆ کارکردن لە بوارەکانی بازرگانی، ئاو، ئابووری، سەربازی و ئەمنی دروست بکەن، یەکێک لە رێککەوتنەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی گیولەن بووە، جگەلەوەش گفتوگۆیان لەبارەی هەنگاوە هاوبەشەکانی عێراق و تورکیا بۆ بەرەنگاربونەوەی پەکەکە کردووە، هەروەها دەیانەوێت ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ سەرو ۲۰ ملیار دۆلاری ساڵانە زیاد بکەن.

News Code 223385

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha