بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو کۆبوونەوەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، پێشتر هۆشداریمان دابوو کە هەر هەنگاو و هەوڵێک بۆ دواخستن یان پەکخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زیان بە پێگەی هەرێم و شەرعییەتی دامەزراوەکانی هەرێم دەگەیەنێت.
ناوبراو وتیشی پێویستە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت و داهاتووی هەرێم و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان لە چارەنووسێکی نادیاردا نەهێڵدرێتەوە.
تاڵەبانی جەختیشی کردەوە کە هەڵوێستیان سەبارەت بە پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ڕوونە و لە نیگەرانیانەوە بەرامبەر بە داهاتووی هەرێم سەرچاوەی گرتووە.
Your Comment