بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی باڵای کۆمەڵی دادگه‌ریی کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، "ئه‌مڕۆ جارێکی دیکه هه‌رێمی کوردستان درایه‌وه ده‌ست چاره‌نووسێکی نادیار ئه‌و دادگایه‌ی تا دوێنێ به "ناده‌ستووریی و لیژنه‌ی سیاسیی و مه‌حکه‌مه‌ی سه‌وره" وه‌سف ده‌کرا، به‌کارهێنرا بۆ درێژه‌دان به‌م دۆخه ناله‌باره‌ی که هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ک شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، "ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه ڕێزمان له بڕیاره‌کانی دادگای فیدراڵیی گرتووه، هیواداریشین ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم وه‌ک چۆن ناچاربوون پێچه‌وانه‌ی قسه و هه‌ڵوێستی ڕابردوویان، ڕێی دادگای فیدڕاڵیی بگرنه‌به‌ر بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن، بڕیاری هه‌مان ئه‌و دادگایه‌ش جێبه‌جێبکه‌ن که تایبه‌ته به "ته‌وتین"ـی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له بانکه فیدڕاڵییه‌کان و چیتر ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک و مووچه‌خۆران نه‌که‌نه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان".
ده‌شڵێت: "به بڕوای ئێمه ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌مه له دواخستنی هه‌ڵبژاردن، کۆی پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان و دامه‌زراوه‌کانێتی که ڕۆژ به ڕۆژ به‌هۆی گه‌نده‌ڵیی و نه‌مانی شه‌رعییه‌تی دامه‌زراوه‌کانییه‌وه، له لاوازه‌وه به‌ره‌و لاوازتر ده‌ڕوات، ته‌نانه‌ت مه‌ترسی هه‌یه بارودۆخ به‌ره‌و ئاقارێک بڕوات کێشه‌کان گه‌وره‌تر و قه‌یرانه‌کان قووڵتر ببنه‌وه و هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌نجام نه‌درێت".
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "حاڵ و واقیعی ئه‌مجۆره له حوکمڕانیی که بووه‌ته بار به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌یه‌وه، له‌هه‌ر وڵاتێکی دیکه بوایه، نه‌ک هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردن نه‌ده‌درا، به‌ڵکوو ده‌بوایه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بکرایه".
Your Comment