کوردپرێس: بهگوێرهی ڕاگهیهندراوێكی نووسینگهی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی پێشوازیی لە عەزرا زییا، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ کرد، برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتوری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادیی ئایینی و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال تاوتوێ کرا.
بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانکردنی هەرێمی کوردستان نیشاندا و جەختی لەوەکردەوە کە "هەرێمی کوردستان، هاوپەیمان و هاوبەشێکی ستراتیژی 360 پلەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە لە عێراق و ناوچەکەدا".
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی هاوئاهەنگی و کارکردن لەپێناو برەودان بە بەها هاوبەشەکانی دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی بیر و ڕا و ڕاگەیاندن و ئازادیی کارکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی".
ئهوهشخراوهتهڕوو، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانی و هاریکاریی بەردەوامی ئەمریکای کرد و پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە چەسپاندن و بەهێزکردنی بنەما دیموکراسییەکان و پاراستنی ئازادی و مافەکانی مرۆڤ بەگشتی دووپات کردەوە.
ڕاگهیهندراوهكه دهڵێت، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە زووترین کات و پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکانی کوردستان و چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشە و ئاستەنگانەی لەبەردەم پڕۆسەی هەڵبژاردنن.
ڕوونیشیكراوهتهوه، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، جەخت کردنەوە بو لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و گرووپە نایاساییەکان و زەوینە خۆشکردن بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە و ئاوەدانکردنەوەی شنگال و گەڕانەوەی ئارەزومەندانەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لهگهڵ بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا كۆ بووهوه و رایگهیاند، هاوڕان لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە زووترین کات.
News Code 223476
Your Comment