نەرمین مەعرووف
-
ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق تایبەت بۆ کوردپرێس:
کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان چارەسەر کراوە
بەشی عێراق وهەرێمی کوردستان- دکتۆر نەرمین مەعرووف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان لەم دیدارەدا، چارەسەر کردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بوو وسوودانی دڵنیاییدا کێشەی مووچەی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ دەزگا ئەمنیەکان چارەسەرکراوە.
-
ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:
مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و دوای ووردبینیکردنی دۆسییەکانیان خەرج دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دکتۆر نەرمین مەعرووف بە کوردپرێسی ڕاگەیاند بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دوای ووردبینیکردنی دۆسییەکان مووچەی هەموو مووچەخۆرانی هەرێم خەرج دەکرێت.
-
هیچ کێشەیەک نەماوە لە بەردەم ناردنی ۷۰۰ ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێم
دکتۆر نەرمین مەعرووف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە کوردپرێسی ڕاگەیاند کێشەکان لە بەردەم ناردنی۷۰۰میلیار دیناری دیکە وەکوو قەرز لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان هەڵگیراوە.
-
ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا:
یاسای بوودجە هەموار دەکرێتەوە/هەرێمی کوردستان بەناچار دەبێت لانیکەم دوو مانگی دیکەش قەرز وەرگرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دکتۆر نەرمین مەعرووف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەسکەوتەکانی سەردانی شاندی هەرێمی کوردستانی بۆ بەغدا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا لێکدایەوە و ڕایگەیاند: لەبارەی پێویستیی هەموار کردنی یاسای بوودجە لێتێگەیشتنێکی باش لەنێوان بەغدا و هەولێردا هەیە، بەڵام لەبەرئەوەی کە ماوەی دەوام کردنی ئەو وەرزی یاسادانانەی پەرلەمانی عێراق هێندەی نەماوە و لەبەر ئەمەش ئەگەری هەیە کە فریا نەکەون هەمواری یاساکە بکەن بۆیە هەرێم بەناچار دوو مانگی داهاتوویش قەرز وەردەگرێت.
-
ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق تایبەت بو کوردپرێس:
هیچ کێشەیەک نەماوە لە بەردەم ناردنی ۷۰۰ ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێم
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دکتۆر نەرمین مەعرووف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە کوردپرێسی ڕاگەیاند کێشەکان لە بەردەم ناردنی۷۰۰میلیار دیناری دیکە وەکوو قەرز لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان هەڵگیراوە.
-
عێراق داوای گەڕانەوەی نزیکەی شەش ترلیۆن دینار لە هەرێمی کوردستان دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزیری دارایی پێی راگەیاندووە لە شەش مانگی سەرەتایی ئەمساڵدا بەشە بوودجەی هەرێم زیاتر لە بڕە نێردراوە کە بۆی دیاریکراوە و ئێسستا حکوومەتی هەرێم نزیکەی شەش ترلیۆن قەرزاری حکومەتی عێراقە.
-
ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق:
پاش جێبەجێ کردنی بوودجەی عێراق دەبێت هەرێم مانگانە پشکی خۆی وەرگرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دکتۆر نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا جەختی لەوە کردەوە کە پاش جێبەجێ کردنی بوودجەی عێراق دەبێت هەرێم مانگانە پشکی خۆی وەرگرێت.
-
ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق تایبەت بۆ کوردپرێس:
نەوت و بوودجە دوو هۆکاری کۆکی و ناکۆکیی پێوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێرن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دکتۆر نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا، هەندێک لە ڕەهندەکانی نەوت و بودجەی ڕوونکردەوە و نەوت و بودجەی بە دوو هۆکاری سەرەکی کۆکی و ناکۆکیی پێوەندییەکانی بەغدا و هەلێر لە قەڵمەدا.
-
وەزیری دارایی عێراق بەڵێنێک بە کارمەندانی هەرێمی کوردستان دەدات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند تا پەسەند کردنی یاسای بودجە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
-
تا بوودجە گشتیی عێراق پەسەند نەکرێت ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا جێبەجێ ناکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تاکوو بوودجە پەسەند نەکرێت، پابەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا جێبەجێ ناکرێت.