هۆشداریی سیناتۆرێکی ئەمریکی لەبارەی ژینۆسایدی کورد لە سووریا

سیناتۆر لیندسی گراهام، لەبارەی قەڵاچۆ کردنی کوردەکانی سووریا لەلایەن حکوومەتەکەی شەرعوە هۆشداری دەدات و  داوا لە ترەمپ دەکات دەستبەرداری کوردکان نەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان لە تازەترین نووسینیدا دەڵێت: " نزا دەکەم سەرۆک ترەمپ و تیمەکەی بڕیاری دروست بدەن بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەمریکا لەم کاتە سەختەدا".

ناوبراو دەشڵێت مێژوو پێمان دەڵێت بڕیاری دروست ئەوەیە لەگەڵ ئەو کەسانە بوەستین کە لەگەڵ ئەمریکادا وەستاون و قوربانی دەدەن لە پێناو دۆزی هاوبەشمان. هەروەها مێژوو پێمان دەڵێت ناکرێت لێبوردەبین لەگەڵ شەرانگێزی ؛ دەبێت شکستی پێبهێنرێت.

لیندسی گراهام دەشڵێت: لەبیرمە کە چەندە هەستم بە سەرسوڕان کرد کاتێک گەلەکەمان لە بەنغازی جێهێشت. من ئەوە لە دەخەمە دەستۆی هیلاری کلینتۆن تا ئەو ڕۆژەی دەمرم.

ناوبراو وتیشی: پێویستە گەلەکەمان ئەو کەسانەش بگرێتەوە دۆستی ئەمریکا بوون لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ستەمکاری دا لەوان کوردە ئازاکان، ئەمانە بڕیاری قورسن بەڵام وازهێنان لە کوردە ئازاکان، بە بڕوای من ملیۆن جار لە بەنغازی خراپتر دەبێت.

گراهام لە کۆتایدا دەڵێت: "من دڵنیام سەرۆک ترەمپ کە کارێکی سەرنجڕاکێشی لە پاراستنی ئەمریکادا کردووە، بڕیاری دروست دەدات. خوای گەورە سەرۆک ترەمپ و هەموو ئەوانەی لەژێر سەرکردایەتییەکەیدان سەرکەوتوو بکات".

News ID 226792

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha