هێرشی سەر ئێران پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هێرشەكانی سەر وڵاتەكەی پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە و داوای هەڵوێستی دەستبەجێی لە  نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتی و ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و ئیسرائیلی بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران بە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان دانا و داوای هەڵوێستی دەستبەجێی ئەم دامەزراوەیەی کرد.
عێراقچی ڕاشیگەیاند، هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکانی ئێران لە نەتەنز و نزیک وێستگەی بوشەهر، پێشێلکردنی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتوەکان، بڕیارنامەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم و بنەما چەسپاوەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
ناوبراو جەختیکردەوە کە بە ئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، دەکرێت ببێتە هۆی بڵاوبونەوەی بەرفراوانی ماددە ڕادیۆئەکتیڤەکان و لێکەوتەی زۆر مەترسیداری بۆ سەر خەڵک و ژینگە هەبێت.

عەباس عێراقیچی لە نامەكەیدا، هێرشەكانەی وەک نمونەی تاوانی جەنگ و دەستدرێژی بۆ سەر ئاشتی نێودەوڵەتی وەسف دەكات و داوای شەرمەزارکردنی دەستدرێژیکاران، ڕاگرتنی دەستبەجێی هێرشەکان و پێدانی قەرەبوی تەواوەتی دەكات.
عێراقچی هەروەها داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد کە ئیسرائیل ناچاربکات بە پەیوەندیکردن بە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبونەوەی چەکی ئەتۆمی (NPT) و خستنە ژێر چاودێریی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیەوە.

News ID 226960

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha