بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆف ئەنجام داوە.
لەبارەی ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەوە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بڵاوی کردەوە: دوایین دۆخی ناوچەکە بەهۆی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران تاوتوێ کراوە و جەخت لەوەش کرایەوە کە ئەم چەشنە هەوڵە بنەما سەرەکییەکانی مافی نێونەتەوەیی پێشێل دەکات و لێکەوتەی مەترسیداری بۆسەر هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت.
سێرگی لاڤرۆف جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەکەی کردۆتەوە بۆ پشتگیری کردن لە کەمکردنەوەی گرژییەکان و ئامادەیی مۆسکۆی بۆ چارەسەریی سیاسی پرسەکە ڕاگەیاندووە.
Your Comment