گفتوگۆی تەلەفۆنیی عێراقچی و لاڤرۆف لەبارەی دۆخی ناوچەکە

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا دوایین دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆف ئەنجام داوە.

لەبارەی ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەوە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بڵاوی کردەوە: دوایین دۆخی ناوچەکە بەهۆی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران تاوتوێ کراوە و جەخت لەوەش کرایەوە کە ئەم چەشنە هەوڵە بنەما سەرەکییەکانی مافی نێونەتەوەیی پێشێل دەکات و لێکەوتەی مەترسیداری بۆسەر هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت.

سێرگی لاڤرۆف جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەکەی کردۆتەوە بۆ پشتگیری کردن لە کەمکردنەوەی گرژییەکان و ئامادەیی مۆسکۆی بۆ چارەسەریی سیاسی پرسەکە ڕاگەیاندووە.

News ID 226932

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha