بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری دەرەوەی ئێران دوای کۆبوونەوەی لە جێنف لەگەڵ وەفدی ئەمەریکی ڕایگەیاند: "لە خولی دووەمی دانوستانەکانی عومان، تاران و واشنتۆن لەسەر کۆمەڵێک بنەمای گشتی ڕێککەوتوون. عێراقچی کەشوهەوای گفتوگۆکانی بە "سازێنەر و جدی" وەسف کرد، بەڵام ئاماژەی بەوەش دا کە هێشتا زووە باس لە ڕێککەوتنی کۆتایی بکرێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوە کرد ئێران سەلماندوویەتی "پابەندە بە دیپلۆماسی و ئەوەشی نیشانداوە". ئاشکراشیکرد ڕاوێژەکان لە دوێنێوە دەستیان بە گفتوگۆی باش لەسەر ئاستی تەکنیکی کردووە.
عێراقچی وتیشی: "هێشتا وادەیەک بۆ خولی سێیەمی گفتوگۆکان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی دیاری نەکراوە". ئاماژەی بەوەشکرد کە خولی سێیەم دوای ئاڵوگۆڕکردنی "دەقی ئەگەری ڕێککەوتنەکە" بەڕێوەدەچێت.
سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، جەختی کردەوە کە ئێران بەردەوامە لە دیالۆگی بنیاتنەر و پابەندە بە هاوکاری لەگەڵ ئاژانسە نێودەوڵەتییەکە.
دەربارەی هەڕەشەکانی ئەمریکاش، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی "پێویستە دەستبەجێ و بێ مەرج کۆتایی بە ئەگەری بەکارهێنانی هێز لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە بهێنرێت".
Your Comment