بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سعوود پزیشكیان، سه‌رۆک كۆماری ئێران له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی "X" نوسیویه‌تی: "دەستدرێژیی دووبارەی قەوارەی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتنی سەرەتایی ئاگربەست و ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ فریودان و پابەندنەبوون بە ڕێککەوتنە ئەگەرییەکان".
ناوبراو ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "بەردەوامبوونی ئەو هێرشانە دانوستانەکان بێ‌مانا دەکات؛ په‌نجه‌كانمان لەسەر چه‌كه‌كان دەمێننەوە، ئێرانیش هەرگیز دەستبەرداری خوشک و برا لوبنانییەکانی نابێت".
Your Comment