بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیێندراوێکدا کە ئەمرۆ دووشەممە بڵاویکردووەتەوە، دانەگاز دەڵێت: لەو ماوەیەدا بە ئاگاداری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە وریاییەوە مامەڵەیان کردووە، بە چەشنێک سەلامەتی ستافی کۆمپانیاکەیان لە پێش هەموو شتێکەوە داناوە.
لە دوای دەستپێکی شەڕی ئێران لە ۲۸ ـی مانگی شوباتی ۲۰۲۶، کۆمپانیای دانەگاز وەک رێوشوێنی خۆپاراستن، بەرهەمهێنانی گازی لە کۆرمۆر وەساتاندبوو.
دانەگاز لەڕێگەی پرۆژەی کۆرمۆر ۲۵۰ـەوە ئاستی بەرهەمهێنانی گازی ساڵی رابردوو بەرزکردەوە بۆ زیاتر لە ۷۵۰ ملیۆن پێ سێجا.
جگە لە گازی سرووشتی، کۆمپانیاکە لە کێلگەی کۆرمۆر پێش شەڕی ئێران رۆژانە ۱۵۰۰ تۆن گازی شل و ۱۵ هەزار بەرمیل گازی کۆندێنسەیتی بەرهەمدەهێنا.
وەستانی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆ لە چەند هەفتەی رابردوودا بووە هۆکار بۆ سەرهەڵدانی تەنگژەی گازی شلی ماڵان.
Your Comment