عێراق سەرجەم فڕۆکە مەدەنییەکانی بۆ وڵاتانی دیکە دەگوازێتەوە

حکوومەتی عێراق بەهۆی خراپیی دۆخی تەناهییەوە بڕیاری دا، سەرجەم فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانیی وڵاتەکەی بۆ تورکیا، میسر و هۆڵەندا بگوازێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەنگین ڕێکانی سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقی کە هاوکات وەزیری ئاوەدانکردنەوەیە ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراقی بڕیاری داوە سەرجەم فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراقی بۆ سێ وڵات بگوازرێنەوە تا لەوێ کاری سێرڤسی ساڵانە و نۆژەنکردنەوەیان بۆ بکرێت و لە مەترسییەکانی جەنگ پارێزراو بن.

ناوبراو جەختی کردەوە کە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، بەندە بە ئاستی سەلامەتیی ئاسمانی عێراق، واتە ئەگەر دۆخەکە زۆر مەترسیدار بێت، ڕەنگە نەتوانن فڕۆکەکان لەم کاتەدا بگوازنەوە.

پرۆسەی گواستنەوەی فڕۆکەکان بەپێی جۆر و قەبارەکانیان بەسەر سێ وڵاتدا دابەش کراوە:

فڕۆکەکانی بۆینگی ۷۳۷ کە بۆ گەشتی کورت و مامناوەند بەکار دێن، ڕەوانەی تورکیا دەکرێن بۆ نۆژەنکردنەوە و هەڵگرتن.

فڕۆکەکانی جۆری ئێرباس بۆ میسر دەنێردرێن بە مەبەستی ئەنجامدانی سێرڤسی ساڵانە و ئامادەکردنیان بۆ فڕین.

فڕۆکە گەورەکانی وەک بۆینگی ۷۸۷ و ۷۷۷ و هەروەها ئێرباس ۳۳۰ بەرەو هۆڵەندا دەگوازرێنەوە بە مەبەستی هەڵگرتن و ئەنجامدانی سێرڤس.

News ID 226986

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha