پرۆسەی چاککردنەوەی دامەزراوەکانی پاڵاوتن دەستیپێکردووە

جێگری وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، ئێران کار دەکات بۆ گەڕاندنەوەی زۆربەی توانای پاڵاوتن و دابەشکردنی سووتەمەنی کە لە هێرشەکانی ئەم دواییەدا زیانیان بەرکەوتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەممەد سادق عەزیمی فەر، جێگری وەزیری نەوتی ئێران بە تۆڕی هەواڵی خوێندکارانی ئێرانی راگەیاند: تاران پێشبینی دەکات لە ماوەی یەک بۆ دوو مانگی داهاتوودا، زۆربەی دامەزراوەکانی پاڵاوتن و دابەشکردن کە لە جەنگدا زیانیان بەرکەوتووە، بۆ ۷۰٪ تاوەکوو ۸۰٪ی توانای پێش هێرشەکان بگێڕێتەوە.

جێگری وەزیری نەوت ئاماژەی بەوەش کرد، "کارەکانی چاککردنەوە لە ئێستاوە دەستیان پێکردووە و چاوەڕوان دەکرێت بەشێک لە پاڵاوگەی لاڤان لە ماوەی ۱۰ رۆژی داهاتوودا دەست بە کارەکانی بکاتەوە و، یەکەکانی دیکەش بە پلەبەندی دەگەڕێنەوە سەر توانای خۆیان". 

News ID 227004

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha