بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له نووسراوێکدا باسی له‌وه‌کردوه: "دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری کۆمار ڕۆژی سێشەممەی ۲۷‌ی ۱‌ی ۲۰۲۶ بەڕێوەدەچێت، لە هەنگاوێکدا کە ئامانج لێی چارەسەرکردنی ئەو ئه‌رکه دەستورییەی کە له‌به‌رده‌ستدایه".
به‌گوێره‌ی ئه‌و واده‌ی ده‌ستوریه‌ی که بۆ په‌رله‌مانی عێراق دیاریکراوه، ده‌بێت تاوه‌کو رۆژی ۲۸‌ی ئه‌م مانگه سه‌رۆک کۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرێت، دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ۲۹ی ۱۲‌ی ۲۰۲۵ یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا و له‌ماوه‌ی دو رۆژدا ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵبژارد.
سەرۆکایەتیی په‌رله‌مانی عێراق لیستی کۆتایی کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆماری بڵاوکردوه‌ته‌وه و لیستەکە لە ۱۹ کەس پێکهاتوه، به‌ڵام به کشانه‌وه‌ی نه‌وزاد هادی، کاندیدانه‌ی پۆستی سه‌رۆک کۆمار ده‌بنه ۱۸ کاندید.
کاندیدانی سه‌رۆک کۆمار پێکهاتوون له عەبدوڵا عەلیاوەیی، فوئاد حوسێن، نزار محەممەد سەعید، شوان حەوێز، ئەحمەد عەبدوڵا، حوسێن تەها حەسەن محەمەد، نەجمەددین عەبدولکەریم، ئاسۆ فەرەیدون، سامان عەلی ئیسماعیل، سەباح ساڵح سەعید، ئیقبال عەبدوڵا ئەمین هەلیوی، سەردار عەبدوڵا، موسەننا ئەمین، خالید سدیق عەزیز، ئازاد مەجید، رافع عەبدوڵا، سالم حەواس، لەتیف رەشید.
Your Comment