کوردپرێس: بەپێی ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق، تا کۆتایی دەوامی ڕۆژی دوو شەممە ئەو کەسانەی خوازیارن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن، لە ڕۆژی ٣١ کانووی یەکەمی ٢٠٢٥ وە دەرگای خۆپاڵاوتن بە پشتبەستن بە یاسای ژمارە هەشتی ساڵی ٢٠١٢ ـە کراوەتەوە.
لە ناو پارتە کوردییەکان جگە لە یکگرتووی ئیسلامی کوردستان کە موسەنا ئەمینی بەربژێر کردوە بە شێوەی ئاشکرا، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەربژێرەکانی یەکێتی و پارتی بەشێوەی ئاشکرا و فەرمی دیارنین و نازاندرێت کە ئایا یەک بەربژێری هاوبەشیان دەبێت یاخود نا، بەڵام چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا سپی میدیا وەک یەکەم سەرچاوە، باسی لە بەربژێرکردنی نزار ئامێدی کرد لەلایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
Your Comment