سەرۆککۆماری عێراق و بافڵ تاڵەبانی کۆ بوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، لە کاتی پێشوازی کردن لە سەرۆککوماری عێراق ڕایگەیاند:« یەکێتیی نیشتمانی لەسەر هەڵوێستەکەی وەستاوە بۆ ئەوەی چیتر ژیانی خەڵک نەخرێتە مەترسییەوە.»

بەپێی هەواڵی کوردپرێس نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند: بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕۆژی چوارشەممە ۲۷ ئابی ۲۰۲۵ پێشوازی لە دوکتور جەماڵ ڕەشید کرد لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی.
لەم کۆبوونەوەدا هەروەها قوباد تاڵەبانی و دەرباز کوسرەت ڕەسووڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەشدار بوون، و سەبارەت بە پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسیی و ئەمنییەکانی وڵات و ناوچەکە گفتوگۆیان کرد.
هەروەها جەخت لە چارەسەر کردنی هەموو ئەو ئاستەنگانە کرا کە ڕێگیر بوون لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و پابەندبوونی هەرێمی کوردستان و عێراق لە سەر ڕێککەوتنەکان بە پێویست زانرا.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی وێڕای دەربڕینی پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵ و هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆککومار لە نزیک کردنی دیدگاکان، جارێکی دیکە جەختی کردەوە: "یەکێتیی نیشتمانی لەسەر هەڵوێستەکەی وەستاوە بۆ ئەوەی چیتر ژیانی خەڵک نەخرێتە مەترسییەوە.»

News ID 225991

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha