بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە، ١١ نیسان ٢٠٢٦، دوای ئەوەی لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هیچ یەکێک لە بەربژێرەکان نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەست بهێنن، هەڵبژاردنەکان چووە گەڕی دووەم و کێبڕکێکە لە نێوان نزار ئامێدی و موسەنا ئەمیندا مایەوە.
دەنگی جیاکراوەی هەردوو بەربژێرەکە بەم شێوەیە:
نزار ئامێدی: ٢٢٧ دەنگ
موسەننا ئەمین: ١٥ دەنگ
پووچەڵ: ٧ دەنگ
لە گەڕی یەکەمدا نزار ئامێدی، بەربژێری یەکێتی توانی ٢٠٨ دەنگ بە دەست بهێنێت و فواد حسێن، بەربژێری پارتیش ١٦ دەنگی بە دەستهێنا، لە بەرامبەردا موسەنا ئەمین، بەربژێری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ١٧ دەنگ وبەربژێرەکانی دیکە ٢ دەنگیان بەدەست هێناوە.
نزارمحەمەد سەعید (نزار ئامێدی) کێیە:
-بە کالۆریۆس لە ئەندازیاری میکانیک.
-١٩٦٨ لە ئامێدی لە دایکبووە.
- ١٩٩٣ خوێندنی لە زانکۆی موسڵ تەواو کردوە.
- ١٩٩٣ تا ٢٠٠٣ لە مەکتەبی سکرتارییەتی جەلال تاڵەبانی کاری کردوە.
-ساڵی ٢٠٢٢ تا ٢٠٢٤ وەزیری ژینگەی عێراق بووە.
- لە کاتی سەرۆک کۆماریی ،جەلال تاڵەبانی، فواد مەعسووم، بەرهەم ساڵح، بەرپرسی نوسینگەی سەرۆک کۆمار بووە.
- بەرپرسی نووسینگەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغداد.
- ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی.
- زمانی کوردی و عەرەبی دەزانێت.
Your Comment