بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی له په‌یامێکی یه‌ک دێڕیدا نووسیویه‌تی: "نزار ئامێدی تەنها کاندیدی ڕەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێڕاق".
رۆژنامه‌ی سه‌باح له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا بڵاویکرده‌وه، "یەکێتی گەشبینی خۆی دەربڕیوه بەرامبەر بە چارەسەرکردنی کێشەی سەرۆکایەتی پێش وادەی دەستوری، دوای ئەوەی په‌یامی ئه‌رێنی و نه‌رمی له پارتییه‌وه پێگه‌یشتوه له‌باره‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق، یەکێتی له نێوتن چوار بۆ پێنج کاندیدی پێشکه‌شکردوه بۆ ئه‌وه‌ی به ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرێت".
به‌رپرسێکی یه‌کێتی باسی له‌وه‌کردوه، پەیامەکانی پارتی له‌باره‌ی سه‌رۆک کۆماره‌وه "نه‌رم و ئه‌رێنین" هاوکات پێویستی پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشیان لەخۆگرتوە، پێشبینیشی کرد ئەو بابەتانە پێش وادەی دەستوری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق یەکلایی بکرێنەوە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی په‌رله‌مانی عێراق، کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار دەبێت هاوڵاتیی عێراقی بێت و له عێراق له‌دایکبوبێت و له دایک و باوکێکی عێراقی له‌دایکبوبێت، هه‌روه‌ها عەقڵی ساغ بێت و لانیکەم تەمەنی چل ساڵ بێت.
مه‌رجی سێیه‌میش، کاندیدی سه‌رۆک کۆمار ده‌بێت ناوبانگێکی باشی هەبێت، خاوەنی ئەزمونی سیاسی بێت، بە دەستپاکی و ڕاستگۆیی و دادپەروەری و دڵسۆزی بۆ میللەت بناسرێت، مه‌رجی چواره‌میش ده‌بێت خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت بەلایەنی کەمەوە، کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە عێراق دانپێدانراوە.
هه‌ر به‌گوێره‌ی په‌رله‌مانی عێراق، ده‌بێت کاندیدی سه‌رۆک کۆمار بە تاوانێکی لەکەدارکردنی شەرەف سزادرابێت و مه‌رجی شه‌شه‌میش رێکارەکانی یاسای لیپرسینەوە و دادپەروەری نه‌یگرێته‌وه.
Your Comment