بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو ۳۳ کوردەی بەربژێرن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، سێ کەسیان بە فەرمی بەربژێری حیزبن، ئەوانیش نزار ئامێدی، بەربژێری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، د. فوئاد حوسێن و نەوزاد هادی، بەربژێرانی پارتی دیموکراتی کوردستانن جیا لە لەتیف رەشید، کە ئێستا سەرۆککۆمارە لە پشکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و حیزبەکەی رەتیدەکاتەوە بەربژێری ئەو بێ.
لەنێو ئەو کوردانەی خۆیان بەربژێر کردووە، ژمارەیەک ناوی دیار و ناسراو هەن، وەکوو خۆیان دەڵێن، بەربژێری "بێلایەن"ـن لەوانە؛ مەلا بەختیار، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەكێتی، موسەنا ئەمین، پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، شوان داودی، پەرلەمانتاری پێشووتری عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، ئاسۆ فەرەیدوون عەلی، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، جوان محەممەد فوئاد مەعسوم، کچی فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق و عەبدوڵڵا محەممەد عەلیاوایی، راوێژکار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.
ناوی بەربژێرانی کورد بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق:
- نزار محەممەد سەعید (نزار ئامێدی)
- فوئاد محەممەد حوسێن بەکی (د. فوئاد حوسێن)
- نەوزاد هادی مەولوود
- عەبدولـلەتیف محەممەد جەمال رەشید (لەتیف رەشید)
- حیکمەت محەممەد کەریم (مەلا بەختیار)
- موسەنا ئەمین نادر
- شوان حەوێز فەریق داودی
- ئاسۆ فەرەیدوون عەلی
- جوان محەممەد فوئاد مەعسوم
- عەبدوڵڵا محەممەد عەلیاوایی
- سەردار عەبدوڵڵا مەحموود
- شيلان فوئاد عبدولـلەتیف
- شێرزاد بابان مەجيد سلێمان
- ئەحمەد عەبدوڵڵا تۆفیق
- نەبەز محەممەد عەلی
- حوسێن تەها حەسەن سنجاری
- نەجمەدین عەبدولکەریم حەمەکەریم
- دڵشاد محەممەد عەبدولڕەحمان
- سامان عەلی شاڵی
- محەممەد سابیر سلێمان عەزیز هەمەوەندی
- ئومێد عەبدولسەلام قادر (پاڵانی)
- سیروان ئەحمەد رەشید کوێخا عەزیز
- سالار رەحیم کەریم جاف
- دیاری عەلی ئەحمەد بەرزنجی
- دڵشاد شاکر ئیسماعیل بۆتانی
- شێرزاد حەسەن ئیسماعيل بەرزنجی
- دڵخواز رەزا عەباس
- یاسین عومەر محەممەدئەمین
- ئازاد مەجید حەسەن
- خالید سدیق عەزیز محەممەد
- خالید مستەفا حوسێن شەریف
- ئەنوەر حەمەد ئەمین ئەحمەد
- عەباس خەلیل یەعقوب مەندەلاوی
Your Comment