بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ئه‌مشه‌و لایه‌نه‌کانی چوارچێوه ۲۶۰همین کۆبوونه‌وه‌ی ئاساییان به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ مه‌رجه ده‌ستوورییه‌کان و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی کۆمار ئه‌نجامدا که به‌جیا میوانداری شانده‌کانی یه‌کێتی و پارتیان کرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی "گوێی له بۆچوونه‌کانی هه‌ردوو شانده‌که‌ی یه‌کێتی و پارتی گرتووه و داوای ڕێککه‌وتنێکی کردووه که ئاسانکاری بکات بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی کۆمار له ماوه‌ی دیاریکراوی ده‌ستوردا".
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی ڕێزگرتن له واده‌ی ده‌ستووری و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌رکه نیشتمانییه‌کان کردۆته‌وه.
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ک له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌رچی به‌پێی خشته‌ی کاری کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر ۱۱:۰۰ی پێشنیوه‌ڕۆ کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام بڕیاردراوه کۆبوونه‌وه‌که بۆ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی داهاتوو واته ۱‌ی ۲ی ۲۰۲۶ دوابخرێت، یه‌کێک له هۆکاره‌کانی دواخستنی کۆبوونه‌وه‌که‌ش، پێدانی ده‌رفه‌ته به یه‌کێتی و پارتی تا له‌سه‌ر کاندیدێکی هاوبه‌ش رێکبکه‌ون، تا ئێستاش به‌فه‌رمی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان دواخستنی کۆبوونه‌وه‌که‌ی پشتڕاستی نه‌کردۆته‌وه.
پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پشکی کوردە و تاوەکوو ئێستا پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدێکی هاوبەش رێکنه‌که‌وتوون، یەکێتی نزار ئامێدی و پارتیش فوئاد حوسێن-ی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و واده‌ی ده‌ستوریه‌ی که بۆ په‌رله‌مانی عێراق دیاریکراوه، ده‌بێت تاوه‌کوو ڕۆژی ۲۸‌ی ئه‌م مانگه سه‌رۆک کۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرێت، دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ۲۹ی ۱۲‌ی ۲۰۲۵ یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا و له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژدا ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵبژارد.
Your Comment