دەرگای کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کرایەوە

سەرۆکایەتی نوێی پەرلەمانی عێراق دەرگای کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکی کۆمار کردەوە، کەبەگوێرەی یاسا دەبێت لەماوەی سێ ڕۆژدا کاندیدەکان دیاری بکرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەدوای یەکلاکردنەوەی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان، دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ ماوەی ۳ ڕۆژ کردەوە.

بەپێی مادەی ۷۰ـی دەستووری عێراق پێویستە سەرۆک کۆمار بەزۆرینەی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان هەڵبژێردرێت کە ئەمەش نزیکەی ۲۲۰ دەنگی پەرلەمان دەکات.

News ID 226687

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha