بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سووریا لە میانی وتارێکدا لە کۆڕبەندی دیالۆگی مەنامە لە بەحرەین وتی: سەرکردایەتی سووریا لە چەند مانگی ڕابردوودا کاری باشی کردووە.
ناوبراو ئاشکراشی کرد، لەم مانگەدا ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا سەردانی واشنتۆن دەکات.
لەبارەی دۆخی لوبنانیش باراک جەختی کردەوە: لوبنان هیچ کاتێکی نییە بۆ بەفیڕۆدان و دەبێت بەخێرایی دەست بەسەر بە کۆکردنەوەی چەک بکات لە دەستی دەوڵەتدا.
Your Comment