-
پەرلەمانتارێکی پارتی:
یەکێتی لە دابینکردنی بوودجەدا، جگە لە خیانەت و دزی و درۆ هیچی تر ناکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەکێتی کە خۆی بە حزبێکی کوردستانی دەزانێ، نەک هەر حزبی لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی نییە، بەڵکوو تا پێی کراوە زیان لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان دەدات.
-
بلومبێرگ:
نەوتی هەرێمی کوردستان چیدی کڕیاری نییە
بەشی جیهان - ئاژانسی بلومبێرگ ڕایگەیاند، دوایین کەشتی نەوتهەڵگر کە چاوەڕێی بارکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق بوو، بەندەری جەیهانی تورکیای بە دەستی بەتاڵ بەجێهێشت.
-
وتەبێژی هەسەدە:
ئەگەری هێرشی بەربڵاوی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا لە ئارادایە
بەشی سووریا- وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە رایگەیاند، ئەگەری هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا هەیە.
-
شاندێکی ئەمریکا سەردانی عەین عیسایان کرد
بەشی سووریا- شاندێکی ئەمریکا سەردانی شاری عەین عیسایان کرد لە باکووری شاری رەققەی کوردستانی سووریا.
-
پەلاماردانی کوردەکانی سووریا ئەولەویەتی تازەی ئەردۆغان
ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا ئاماژەی کردووە بە کوژران و بریندار بوونی زیاتر لە ۵۰ کەس لە سووریا بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمدواییەی تورکیا و دەڵێت پەلاماردانی کوردەکانی سووریا ئەولەویەتی تازەی ئەردۆغانە.
-
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ناکەینە قوربانیی داواکارییە نادەستوورییەکان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: رێگە نادەن بارودۆخی ناوخۆی هەرێم بکرێتە قوربانی داواکاری نادەستوری و نابەرپرسانە.
-
شاندی هەرێم و عێراق و توركیا لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم كۆبوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندی هەرێمی كوردستان و عێراق و توركیا لە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستیان بە كۆبوونەوە كرد.
-
سەرکردەیەکی فەتح:
پارتی دەیەوێـت هەموو شتێک لەژێر کۆنترۆڵی خۆی بێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیەکی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند هەموو فراکسیۆنەکان لە هەرێمی کوردستان بە یاسای بوودجە ڕازین، تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان رازی نییە.
-
مەسروور بارزانی: پێویستە بەغدا وانە لە مێژوو وەربگرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا تەنها لەسەر پرسی دارایی و بوودجە نییە، ئێستا ئەوان زۆربەی مافە دەستوورییەکانی ئێمەیان پشت گوێ خستووە و پێشێلیان کردووە.
-
ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا:
پەلاماردانی کوردەکانی سووریا ئەولەویەتی تازەی ئەردۆغان
بەشی جیهان- ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا ئاماژەی کردووە بە کوژران و بریندار بوونی زیاتر لە ۵۰ کەس لە سووریا لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمدواییەی تورکیا و دەڵێت پەلاماردانی کوردەکانی سووریا ئەولەویەتی تازەی ئەردۆغان.
-
ئامانج لە بۆردوومانکردنی نەخۆشخانەی تەلڕەفعەت ڕێگری کردنە لە دادگایی ئەندامانی داعش
بەشی سووریا- تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک دووپاتی کردەوە بۆردوومانکردنی نەخۆشخانەی تەلڕەفعەت لەلایەن تورکیاوە تاوان و کۆمەڵکوژییەکی نوێیە.
-
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێم:
له ههرێمی کوردستان هیچ کهسێک بههۆی جیاوازی سیاسییهوه له زینداندا نییه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند: له ههرێمی کوردستان هیچ کهسێک بههۆی جیاوازی سیاسییهوه له زینداندا نییه و ئازادی ڕادەربڕین فەراهەم کراوە.
-
گرفتى یاسایی بۆ ئاماده کردنى پرۆژه یاساى نهوت و گازى عێراق دروست بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیژنهى نهوت و گازى پهرلهمانى عێراق ڕایگهیاند گرفتى یاسایی بۆ ئاماده کردنى پرۆژه یاساى نهوت و گازى فیدڕاڵى دروست بووه.
-
نوێترین زانیارىیەکان لهبارهى ههناردهى نهوتى ههرێمی کوردستانهوه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنی "ئەلبەغدادییە" کە پشتی بەسەرچاوەی تایبەت بەستووە، پێناچێت کۆبوونەوەکەی ڕۆژی ۱۹ی ئەم مانگە لەنێوان شاندی عێراق و تورکیا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.
-
پاشهاتەکانی کۆتاییهاتنی ئاگربەست و دەست پێکردنەوەی چالاکیی سەربازیی پ.ک.ک
شرۆڤەکارانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا بڕوایان وایە یەکێک لە دەرئەنجامەکانی دەست پێکردنەوەی چالاکییە سەربازییەکان لەلایەن پەکەکەوە زیاد بوونی گوشارەکانە بۆ سەر ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا و زیاتر بوونی ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیایە لە دژی کوردەکانی سووریا.
-
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان: هەڵەی هاوپەیمانی کردن لەگەڵ یەکێتی دووبارە ناکەینەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت یەکێک لە هەڵەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەو هاوپەیمانێتییە بوو کە لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردی.
-
فەرماندەی هێزەکانی ۷۰ی یەکێتی:
دیاری کردنی ۹۰ ڕۆژ لە لایەن هاوپەیمانان بۆ یەکگرتنەوەی هێزەكانی ۷۰ و ۸۰ ئەساسی نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی هێزەکانی حەفتای یەکێتی، ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە گوایە هێزی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا ۹۰ ڕۆژی وەکوو دوا وادە دیاری کردبێت بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی ۷۰ و ۸۰ پێشمەرگەی سەر بە یەكێتی و پارتی.
-
ساڵح موسلیم:
ئامانجی هێرشەکانی تورکیا نەهێشتنی ئیدراەی خۆسەری کوردستانی سووریایە
بەشی سووریا- هاوسەرۆکى PYD ئاماژەی دا بە هێرشەکانی ئەمدواییەی سوپای تورکیا بۆسەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕایگەیاند، ئامانجی هێرشەکانی تورکیا نەهێشتنی ئیدراەی خۆسەری کوردستانی سووریایە.
-
وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە تاران:
ئێران و سعوودیە هەوڵەکانیان بۆ بڵاو کردنەوەی ئاشتی لە ناوچەکە دەخەنە گەڕ
بەشی ئێران- فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە دوای 9 ساڵ گەیشتە تاران و لەلایەن هاوتا ئێرانییەکەیەوە پێشوازیی لێکرا.
-
کێشەی پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا لاوازیی زمانی عەرەبی و نەبوونی دەستەڵاتی بڕیاردانە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەشێک لە پەرلەمانتارانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گرفتی زانینی زمانی عەرەبی و لاوازیی ئەزموونی سیاسییان هەیە، ئەمەش کاریگەری هەبووە لەسەر شێوازی نوێنەرایەتی کردنی کورد لە بەغدا.
-
بەرپرسێکی پارتی کۆمۆنیستی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا کوژرا
بەشی تورکیا- لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی تورکیا لە شاری کۆبانێی باکووری سووریا، یەکێک لە بەرپرسانی سووریای پارتی کۆمۆنیستی مارکسیست لینینیست کوژرا.
-
کۆنگرێسی ئەمریکا داوا لە ئیدارەی بایدن دەکات ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لابدات
بەشی جیهان- سێ کەس لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا داوا لە وەزیری دەرەوەی ئیدارەی بایدن دەکەن تاوەکوو بەردەوام لەگەڵ ئەنقەرە و بەغدا لە پەیوەندییدا بێت بۆ دانوستان لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
-
هێرشی ئاسمانیی سوپای تورکيا بۆسەر نەخۆشخانەی تەلڕەفعەت بریندرای لێکەوتەوە
بەشی سووریا- سوپای تورکیا ناوچەی شەهبای لە کوردستانی سووریا بۆردوومان کرد و چەند کەس بریندار بوون.
-
سوپای بیت المقدس:
سەربازێکی سوپای پاسداران لە مەریوان شەهید بوو
بەشی کوردستان- سوپای پاسداران شەهید بوونی سەربازێکی لە ڕووبەڕووبوونەوەیەک لە مەریوان راگەیاند.
-
ڕێوشوێنی نوێی کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان
بەشی جیهان- ژمارەیەک کۆمپانیای نەوتیی بیانی کە لە دەست پێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بێهیوا بوونە بەدوای دۆزینەوەی کڕیاری ناوخۆییدان.
-
محەمەدی حاجی مەحموود:
کورد نابێت خۆی ڕادەستی بەغدا بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند بە ئەو مامەڵەی لەگەڵ بەغدا دەکرێت کورد شەرمەزار کراوە.
-
ژمارەیەک کۆچبەری عێراقی لەسەر سنوورەکانی تورکیا گەڕێندرانەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ١٠٢ کۆچبەریان لە سنوورەکانی تورکیا و سووریاوە گەڕاندووەتەوە بۆ وڵات.
-
لە کەرەج ۸۸ کەس بەهۆی خواردنەوە کحولییەکان ژەهراووی بوون
بەشی ئێران- لە ناوچەی ئیسلام ئاباد و حەسارەکی کەرەج ۸۸ کەس بەهۆی خواردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان ژەهراووی بوون و بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.
-
هەسەدە سەبارەت بە هێرشە بەردەوامەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە
بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا بێ باج نامێننەوە.
-
فەرماندەیەکی باڵای PKK لە باکووری عێراق کوژرا
بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا ئیدیعا دەکات کە فەرماندەیەکی پەکەکە بە ناوی عەبدولقەهار کاراساچ لە باکووری عێراق کوژراوە.