بەرپرسێکی پارتی کۆمۆنیستی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا کوژرا

بەشی تورکیا- لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی تورکیا  لە شاری کۆبانێی باکووری سووریا، یەکێک لە بەرپرسانی سووریای پارتی کۆمۆنیستی مارکسیست لینینیست کوژرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئانادۆڵۆی تورکیا بڵاوی کردەوە بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە وەرگیراون، ئۆجاکلی کە ناوی خوازروی "یڵماز بەحراڕەش" بووە، لە تورکیا فەرمانی ئەنجامدانی چەندین کردەی تیرۆریستی بەناوی  (MLKP)ەوە دەرکردووە و سەرپەرشتی چەندین کردەی تیرۆریستیشی کردووە کە دیارترینیان هێرشکردنە سەر بەندینخانەی بورسا بوو.

میت ڕاشیگەیاندووە عوسمان نووری ئۆجاکلیی لەگەڵ ئەندامانی پەکەکە/کەجەکە پلانی چەندین پەلاماری بۆسەر هێزە ئەمنییەکان لە سووریا و تورکیا داناوە، دەزگای هەواڵگری نیشتمانی تورکیا بۆماوەیەک ناوبراوی خستە ژێر چاودێرییەوە و دواتر لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری کۆبانێ لە سووریا لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣دا کوژرا.

News Code 221675

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha