بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند هێرشەکانی تورکیا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر شەهبا و منبج و عەین عیسا پەرەیان سەندووە، دەبێت تورکیا بزانێت ئەو هێرشانە بێ باج نامێننەوە.
راشیگەیاند تورکیا و هاوپەیمانەکانی نەک تەنها لەگەڵ هەسەدە، بەڵکوو لەگەڵ گەلی ناوچەکە ڕووبەڕوو دەبن و ئێستا هەسەدە لە هەموو بەرەکانەوە لە هەموو کات زۆرتر ئامادەی بەرگری کردنە لە خاکی خۆی.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکانی تورکیا بۆ زۆرتر ڕۆچوونە نێو خاکی سووریا و هێشتنەوەی پێگەی خۆیەتی لە ناوچەکەدا.
Your Comment