ئامانجی هێرشەکانی تورکیا نەهێشتنی ئیدراەی خۆسەری کوردستانی سووریایە

بەشی سووریا- هاوسەرۆکى PYD ئاماژەی دا بە هێرشەکانی ئەمدواییەی سوپای تورکیا بۆسەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕایگەیاند، ئامانجی هێرشەکانی تورکیا نەهێشتنی ئیدراەی خۆسەری کوردستانی سووریایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم، ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی "PYD"  ڕایگەیاند: تورکیا دوای ھەڵبژاردن درێژە داوە بە پلانی سڕینەوە و لەنابردن و پیلان دژ بە کوردستانی سووریا، تائێستاش دەوڵەتى تورکیا ھێرشەکان ڕانەگرتووە و ھەموو کەس دەکەنە ئامانج.

هاوسەرۆکى PYD لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە تا کۆتایی بەردەوام دەبن لە بەرخۆدان و چاوەڕوانی هەر هێرشێک لە حکوومەتی تورکیا دەکەن.

ساڵح موسلیم جەختی لەوەش کردەوە، خۆبەڕێوەبەری بەر لە ماوەیەک بە مەبەستی چارەسەری کێشەکانی سووریا نەخشەرێگەیەکی راگەیاند، دەوڵەتى تورکیا نە چارەسەری بۆ سووریا دەوێت، نە دەشییەوێت کورد تیایدا بەشدار بێت.

News Code 221678

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha