بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت) ڕایگەیاندووە "بەرپرسێکی پەکەکە/کەجەکە، عەبدولقەهار کاراساچ کە شەش ساڵ لەمەوبەر رێنمایی دابوو بە تیرۆریستان پەلاماری دادگای ئیزمیر بدەن لە هێرشێکدا لە باکووری عێراق کوژرا".
ئاژانسی ئانادۆڵۆ ڕایگەیاندووە بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان عەبدولقەهار کاراساچ کە ناوی نهێنی "ئالیشەر چیا"یە رێنمایی دابوو بۆ ئەو پەلامارەی لە ساڵی ٢٠١٧ کرایە سەر دادگای ئیزمیر و لە ئاکامی پەلامارەکەدا کارمەندی پۆلیس، فەتحی شەکین و نووسەری تۆمارەوان، مووسا جان؛ کوژران بۆیە لەلایەن میتەوە خرابووە ژێر چاودێری.
Your Comment