هەولێر
-
مهكتهبی سیاسیی یهكێتی:
شاندی یەکێتی بۆ پێشخستنی پهیوهندیی نێوان ههرێمی كوردستان و ئێران سەردانی تارانی کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مهكتهبی سیاسی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونهوهی ئاسایی خۆی ئهنجام دا.
-
هێزەکانی سنووری عێراق بەهاوبەشیی هێزەکانی پێشمەرگە خاڵە سنوورییەکانی پارێزگای هەولێر کۆنترۆڵ دەکەنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەیی هێزەکانی سنووری عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە کۆنترۆڵ کردنەوەی خاڵە سنووریەکانی پارێزگای هەولێر.
-
نازم دەباغ:
جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی، پەیوەندیی هەولێر و تاران بەهێزتر دەکات
بەشی ئێران- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەئەمنییەکەی نێوان عێراق و ئێران، پەیوەندیی نێوان هەولێر و تاران دەچێتە قۆناخێکی نوێوە.
-
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم:
تەقینەوەکەی شەقامی شەست مەتریی هەولێر تیرۆریستی بووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، تەقینەوەکەی شەقامی شەست مەتری تیرۆریستی بووە و لە ڕێگەی بۆمبێکی دەستکردی دانراو بە کێشی نزیکەی یەک کیلۆگرام.
-
هەولێر و ناشڤێڵ بەفەرمی بوون بە دەستەخوشک
بەشی جیهان- لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، جۆن کووپەر، سەرۆکی شارەوانی ناشڤێڵ رێککەوتنی بەدەستەخوشکبوونی نێوان هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و شاری ناشڤێڵ لە ئەمریکا واژۆ کرا.
-
ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە
بەشی عێراق و هەرێم کوردستان- وەزیری دارایی عێراق بە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی گوتووە، هەرێمی کوردستان شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ بە داهاتەکانی نێوخۆ و ئەو پارانەی بۆی نێردراوە ۸ ترلیۆن و ۶۱ ملیار دیناری بەردەست بووە. گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، بەغدا تەنیا ۲ ترلیۆن و نیو دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە.
-
حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
هۆکارێک بۆ نەناردنی مووچە لە لایەن عێراقەوە نابینین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ڕاگەیێندراوێکدا وتەبێژى حکوومەتى هەرێم وەڵامى وتەبێژى حکوومەتى عێراقی دایەوە و ڕایگەیاند، مانگانە دەبێت حکوومەتى عێراق ترلیۆنێک و ٣٧٥ ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت، کە ٩٠٦ ملیار دیناری بۆ مووچەیە، بەڵام لە مساڵدا تەنها دوو ترلیۆن و ٥٩٨ ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان خەرج کردووە.
-
لە وەڵامی سکاڵاکەی ئەو وڵاتەدا:
تورکیا لە ئەمریکا سکاڵایەکی لەسەر عێراق تۆمار کرد
بەشی جیهان- لە وەڵامی سکاڵاکەی عێراق لەسەر تورکیا، ئێستا ئەنقەرە بەهۆی زیانی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆریە نەوتیەکانی وڵاتەکەی، سکاڵایەکی لە واشنتۆن تۆمارکرد و داوای ۹۵۶ ملیۆن دۆلار قەرەبوو لە عێراق دەکات.
-
لەسەر بەیاننامەکەی ئەو حزبە لەبارەی 31ی ئاب:
پارتی دیموکرات بە توندی وەڵامی یەکێتیی دایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا بە ڕستەی (جواب الأحمق السكوت) وەڵامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی دایەوە.
-
مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبارەی ۳۱ی ئابەوە بەیاننامەیەکی توندی بڵاو کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مهکتهبی سیاسی یهکێتی له یادی ۳۱ی ئابی ۱۹۹۶دا، رایگەیاند، ئهو خیانهته وهک زۆر ناپاکی دیکەی مێژویی پارتی له یادهوهری میللهتدا پهڵهیهکی ڕهشی قهترانییه و بهسهدان پاکانهی خیتابی ئیعلامی و کتێبی ناڕاست و گێڕانهوهی چهواشهکاری ڕووداوهکان ناسڕدرێتهوه.
-
تا ئێستا لەنێوان هەولێر و بەغدا رێککەوتن لەبارەی داهاتە نانەوتییەکان نەکراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا، دەڵێت، تا ئێستا رێککەوتن لەبارەی چەند بابەتێک لەنێوان بەغدا و هەولێر نەکراوە، لەوانەی داهاتە نانەوتییەکان.
-
بارزانی و مارک سترۆ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە مارک سترۆ، كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان كرد.
-
سهرۆكى ههرێمى كوردستان و كونسولى گشتيى نوێى ئهمریکا کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچيرڤان بارزانى، پێشوازیی لە مارک سترۆ، كونسولى گشتيى نوێى ئهمريكا له ههرێمى كوردستان کرد.
-
بڕیارە وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی هەرێمی كوردستان بکات
بەشی تورکیا- بڕیارە لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی هەولێر بكات.
-
شارەزایەکی ئابووریی عێراق:
تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان سێ مەرجی هەیە
بەشی تورکیا- شارەزایەکی ئابووریی عێراقی ڕایدەگەیەنێت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا، ئەنقەرە چەند مەرجێکی بۆ بەغدا داناوە.
-
پەیامی پارتی بۆ ۷۷ەمین ساڵیادی دامەزراندنی:
پێویستمان بە هەماهەنگیی زیاترە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەوڵی لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی، رایگەیاند: "پێویستمان بە هەماهەنگیی زیاترە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەوڵی لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان".
-
مەسعوود بارزانی زانیاریی گرینگ لەبارەی ڕۆڵی حاجی قاسم سولەیمانی لە ڕاگرتنی پێشڕەوییەکانی داعش لەمیحوەری گوێڕ ئاشکرا دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایدهکات، ئهوکاتهى گرووپى تیرۆریستیى داعش مهترسى لهسهر ههولێر دروست کردووه، حاجی قاسم سولهیمانى فڕۆکەیەک فیشەک و دۆشکا و گولەی ئاڕبیجیی گەیاندۆته هەولێر.
-
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان:
بەغدا ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ هەولێر وەلانا یان گۆڕانکاریی تێدا کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە بەغدا ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ هەولێر وەلانا و بەشێوەی تاکەلایەنە گۆڕانکاریی تێدا کردووە.
-
لە ۲۰۱۹وە تورکیا ۱۵ جار هێرشی کردۆتە سەر هەرێمی کوردستان
بەشی تورکیا- دەنگی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات لە ساڵی ۲۰۱۹وە بەلایەنی کەم تورکیا ۱۵ جار هێرشی کردۆتە سەر شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان
-
یەکێتی: وەک بابەتی سۆشیال میدیا سەیری داخوازی رادەستکردنی وەهاب هەڵەبجەیی دەكەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری یەكێتی دەڵێت، داواكارییەكەی داوكاری گشتی بۆ رادەستكردنی وەهاب هەڵەبجەیی، "بنەمای یاسایی نییە" و "یەکێتی وەکوو داواکارییەکی ئاسایی ناو سۆشیال میدیا تەماشای دەکات."
-
شاندی پارتی و بافڵ تاڵەبانی جەخت لە درێژی گفتوگۆکان دەکەنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندی پارتی بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی و شاندی یەکێتیش بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی، لە بەغدا لە ماڵی مام جەلال کۆبوونەوە.
-
داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان داوای رادەستکردنی وەهاب هەڵەبجەیی دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی بە پشتبەستن بە بڕیارێکی ئاسایشی هەولێر و ئەنجوومەنی وەزیرانی ناوخۆی عەرەب، داوای رادەستکردنی وەهاب هەڵەبجەیی بە دادگا دەکات.
-
هەواڵدەریی فەڕەنسا:
هەولێر و بەغدا تۆمەتبارن بە پشتگوێخستنی هەڵمەتە سەربازییەکانی تورکیا لەناو خاکی عێراق
بەشی جیهان- ئاژانسی فەڕەنسا لەبارەی کاردانەوەکانی هەولێر و بەغدا هەمبەر هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەنووسێت: ئەوان تۆمەتبارن بەوەی کە بۆ هێشتنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکان هەمبەر ئەم چەشنە هێرشانە خەمساردن.
-
هەرێم و بەغدا جەخت دەکەنەوە لە خێرا کار کردن بۆ تەواو کردنی پڕۆژەیاسای نەوت و گاز
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای کۆبوونەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق و شاندی هەرێم تایبەت بەپرسی یاسای نەوت و گاز، ڕاسپاردەیەکی هاوبەشیان دەرکرد.
-
سەرۆکوەزیرانی عێراق: بەشێک لە پشکی هەرێمی کوردستانمان ناردوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆکاری دواکەوتنی جێبەجێکردنی بوودجەی فیدڕاڵی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاسای بودجەدایە و "بەشێک لە پشکی هەرێمی کوردستانمان ناردوە.
-
بەرپرسی مەڵبەندی بەغدای یەکێتی:
ڕەنگە هەرێم نەیەوێت پابەندی بڕگە و مادەکانی یاسای بودجە بێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی مەڵبەندی بەغدای یەکێتی دەڵێت، حکوومەتی هەرێم وەک پێویست ناڕواتە پێشەوە بۆ جێبەجێکردنە رێکەوتنەکەی لەگەڵ بەغدا.
-
خاڵە ناکۆکەکانی ههرێم و بهغداد له یاسای نهوت و گازدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق باس لە خاڵە ناکۆکەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ دەکات سەبارەت بە یاسای نەوت و غازی فیدراڵ.
-
هەرێمی کوردستان ۱۰۰%ی داهاتی نانەوتیش ڕادەستی بەغدا دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی هەرێم لە یاسای بوودجەدا قایل بوو داهاتی نەوتەکەی ڕادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بکات، لە دانوستانی جێبەجێ کردنی یاسای بوودجەشدا داهاتە نانەوتییەکانی بەرێژەی ۱۰۰% ڕادەستی بەغداد کرد.
-
بزووتنهوهی ئیسلامی لهناو ناکۆکی دوو حاجیدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- درەو میدیا لە ڕاپۆرتێکدا باس لە فەرمان بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لە لایەن دادگای سلێمانییەوە دەکات کە بۆتە هۆی ناکۆکیی نێوان دوو حاجییەکەی ئەم بزووتنەوەیە.
-
هەرێمی کوردستان ئەبێت ۴۰۰ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بکات تا شایستەداراییەکانی هەرێمی پێدابین بکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عەلی حەمە ساڵح لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی عێراق وتی: بەشی هەرێمی کوردستان تا ئێستا بە دوو هۆکار ڕادەست نەکراوە: یەکەم ئەوەیە کە تاوەکوو ئێستاکە یاساکە نەچۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە و پێویستە ڕێنمایی وەزارەتی دارایی بۆ دەرکرێت و دووەم ئەوەیە کە هەناردەی نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانەوە ڕاگیراوە.