مەسعوود بارزانی زانیاریی گرینگ لەبارەی ڕۆڵی حاجی قاسم سولەیمانی لە ڕاگرتنی پێشڕەوییەکانی داعش لەمیحوەری گوێڕ ئاشکرا دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای‌ده‌کات، ئه‌وکاته‌ى گرووپى تیرۆریستیى داعش مه‌ترسى له‌سه‌ر هه‌ولێر دروست کردووه‌، حاجی قاسم سوله‌یمانى فڕۆکەیەک فیشەک ‌و دۆشکا و گولەی ئاڕبیجیی گەیاندۆته‌ هەولێر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لەکتێبە تازەکەیدا (بارزانی‌ و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد) نووسیوویه‌تى، لەسەروبەندی هێرشی داعش بۆسەر هەولێر، حاجی قاسم سلێمانی بەتەلەفۆن پەیوەندیی پێوەکردم ‌و پرسیاری بارودۆخ ‌و پێویستییەکانی کرد.

بارزانی ده‌ڵێت: "منیش لەوەڵامدا پێم‌ڕاگەیاند، بارودۆخەکە مەترسیدارە، چوونکە پێشمەرگە چەک‌ و تەقەمەنی ‌و کەلوپەلی پێویستی لەبەردەستدا نییە بۆ ڕێگرتن لە هەمەر و ئۆتۆمبێلە گولەنەبڕەکانی داعش، ئەگەر بکرێت گولەی ئاڕبیجی دژەتانک ‌و گولەی دۆشکای تانکشکێنمان بۆ بنێرن".

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌وه‌شى وتووه‌: "دوای ئەوە قاسم سلێمانی مەردانە بۆ بەیانییەکەی فڕۆکەیەک فیشەک‌ و دۆشکا و گولەی ئاڕبیجیی گەیاندە هەولێر، ئەمە لەبەرەبەیانیی ڕۆژی ۸ی ئابی ۲۰۱۴دا بوو، ئەم هاوکارییە بوو بەهۆی ڕاگرتنی هێرش ‌و پێشڕەوییەکانی داعش لەمیحوەری گوێڕ کە هەڕەشەیەکی جددی بوو، دواتر قاسم سلێمانی خۆی سەردانی کرد و دوو مەفرەزەی هاوەنهاوێژ و کاتیۆشایەکی ۱۰۷ی بۆ پاڵپشتیی پێشمەرگە هێنابوو، دوو کەسی هاوەنهاوێژەکانیان لەگەڵ پێشمەرگە لەبەرەی مەخمور شەهید بوون".

بارزانی ئه‌وه‌شى نووسیوه‌:، "لێرەوە ئەمە بەتەواوی ڕوون‌ده‌که‌ینه‌وه‌ بەڕاستی یارمەتییەکانی ئێران لەوکات ‌و ساتەدا هاوکارییەکی کاریگەربوو، جێی خۆی گرت".

News Code 222001

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha