بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیاندراوێکدا، وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای کردوه، بەپشتبەستن بە چاکسازییەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزارەتی نەوت لەگەڵ شاندی هەرێم کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەخێرا کارکردن بۆ تەواوکردنی پڕۆژەیاسای نەوت و گاز کرایەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگی و ئامانجەکانی ئەم یاسایە و پێویستی تەواو کردنی لە زووترین کاتدا کرا، بە بەشداری هەرێم و پارێزگارەکانی بەرهەمهێنەری نەوت، نوێنەرانی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ڕاسپاردەیەکی هاوبەش دەرکرا، وەک پێکهێنانی لیژنە تایبەتەکان، بۆ بەدواداچوون بۆ پڕۆژەیاسای نەوت و غاز و ڕێکخستنی کۆبوونەوەکانی دواتر.
هەروەها، کاغەزێک لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراق و شاندی هەرێمەوە دەخرێتە بەردەم لیژنەیەکی ئامادەکراو کە تێیدا، پارێزگاریی شارە بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە هەرێم و عێراق، بۆ هەڵسەنگاندن و تاووتوێ کردنی خاڵەکانی پڕۆژەیاسای نەوت و غاز، دواتر ڕادەستی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت و لەوێوە دەچێتە پەرلەمان و دەنگی لەسەر دەدرێت.
Your Comment