-
پشتگیری مامۆستایان ناڕازی سلێمانی و ههڵهبجه لە بڕیارهکانی دادگای فیدڕاڵی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بهشێک له مامۆستایان و فهرمانبهران له شارهکانی سلێمانی و ههڵهبجه گردبوونهوه و داوای جێبهجێکردنی بڕیارهکانی دادگای فیدڕاڵی دهکهن.
-
بە ئامانجگرتنی بارەگای تەڤگەری ئازادی لە کەلار، کوژراوێکی لێکەوتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کەلار بە درۆن هێرشکرایە سەر خانوویێک و کەسێک کوژرا.
-
نێچیرڤان بارزانی:
لەگەڵ سەرۆكی بولگاریا لەبارەی برەودان بە پەیوەندییەکان گفتوگۆمان کرد
بەشی جیهان- لە دووەم ڕۆژی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیادا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ڕومێن ڕادێڤ سەركۆماری بولگاریا كۆبووەوە.
-
ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:
مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و دوای ووردبینیکردنی دۆسییەکانیان خەرج دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دکتۆر نەرمین مەعرووف بە کوردپرێسی ڕاگەیاند بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دوای ووردبینیکردنی دۆسییەکان مووچەی هەموو مووچەخۆرانی هەرێم خەرج دەکرێت.
-
ئەندامێکی پارتی دیموکرات ڕەخنەی توند ئاراستەی دادگای فیدراڵیی عێراق دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەڕلەمانتاری پێشووی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاندووە هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی کۆتا لە هەڵبژاردنە پەڕلەمانییەکەی هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆی درووستبوونی کێشە لەجیاتی چارەسەرکردنی.
-
بۆ پشتگیریی لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی تایبەت بە دابەشکردنی مووچە خۆپیشاندان دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، بۆ سازدانی خۆپیشاندان بۆ مەبەستی پاڵپشتی بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە دابەشکردنی مووچە بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن بەغداوە، رادەگەیەنن.
-
پارتی سۆسیال دیموکرات کۆنگرەی هەشتەم دەبەستێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆبوونەوەی حیزبەکەدا پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بڕیاری بەستنی کۆنگرەی هەشتەمی دا.
-
نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان جەخت لە هاریکاری هەمەلایەنە دەکەنەوە
بەشی تورکیا- هەریەکە لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری تورکیا، جەخت لە هاریکاری هەمەلایەنە دەکەنەوە و هەردو لایەنیش کۆک بوون لەسەر پەرەپێدانی بوارەکانی بازرگانی و ئابووری.
-
واشنتۆن فریی بیکۆن:
بایدن کۆبوونەوە لەگەڵ مەسروور بارزانی ڕەت کردۆتەوە
بەشی جیهان- ماڵپەڕێکی ئەمریکی ئاشکرایکرد، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕەتیکردوەتەوە لە کۆشکی سپی لەگەڵ مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.
-
نێچیرڤان بارزانی سەردانی تورکیا دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهمڕۆ ههينى نێچيرڤان بارزانى، سهرۆکى ههرێمى کوردستان بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا سەردانی تورکیا دەکات.
-
زانیاریى نوێ لهبارهى مووچەى فهرمانبهرانى ههرێمی کوردستانەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکارێكى سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووریی، میکانیزمی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ئاشکرا کرد.
-
ڕاوێژکارێکی سەرۆکایەتی هەرێم:
هێشتا وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری نەکراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکارێکی سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت، ئەوان لە کۆبوونەوە و دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەکدان بۆ ئەوەی مەرسوومی سەرۆکایەتی تایبەت بە هەڵبژاردن دەربکەن، بەڵام تا ئێستا دەرئەنجامێکی گونجاویان دەستنەکەوتووە.
-
قوباد تاڵەبانی و سەرۆکی ئەرمینیا:
ناسەقامگیری ناوچەکە لە بەرژەوەندی هیچ گەلێکدا نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەرمینیا ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێی دەستوور.
-
سەرۆکی پارتی و سەرۆکی ئەرمینیا جەخت لە قووڵکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان ئەرمینیا دەکەنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە سەڵاحەددین مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە ڤاهگن خاچاتوریان، سەرۆکی ئەرمینیا کرد.
-
ئهمریکا نیگەرانە لە دەستگیر کردنی چالاکوانان لە هەرێمی کوردستان
بەشی جیهان- کونسوڵخانهی ئهمریکا له ههولێر رایگهیاند، نیگەرانین لە بیستنی هەواڵی پێشێلکاریەکانی ئەم دواییەی سەر ئازادیی ڕاگەیاندن.
-
ناوهڕۆكی كۆبوونهوهی مهسروور بارزانی و جەیک سۆلیڤان بڵاو کرایەوە
بەشی جیهان- كۆشكی سپی بڵاویكردهوه، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئهمریكا جەیک سۆلیڤان، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی، کۆ بووەوە.
-
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان:
دیار نییە کە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە بە چ شێوازێک جێبەجێ دەکرێن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی: "تا ئێستا دیار نییە کە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بە چ شێوازێک جێبەجێ دەکرێن".
-
سهرۆکی ههرێمی کوردستان پێشوازیی لە سهرۆکی ئهرمینیا کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکی ئهرمینیا گهیشته فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتی ههولێر و لهلایهن نێچیرڤان بارزانی، سهرۆکی ههرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
-
ڕێواز فایهق: دڵخۆشم به بڕیارهكانى دادگاى فیدراڵى
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ڕایدهگهیهنێت، زۆرینەی پەرلەمانتارانی خولی پێنجەم زانیارییان کەم بوو سەبارەت بەکێشەکان، زۆرێکیان هەر سەرقاڵی ئامادەکردنی ڤیدیۆی خۆیان بوون.
-
دیموکراسی لە عێراق هەڕەشەی ڕاستەقینەی نێوخۆیی دەرەکیی لەسەرە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیێنێت، لە دۆخەکە نیگەرانن و دیموکراسی لە عێراق هەڕەشەی راستەقینەی لەسەرە.
-
یەکەم بەیاننامەی وەزیری دارایی عێراق سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەمواری یاسای بوودجە ژمارەیەک بڕیار دا.
-
ڕێواز فایەق: یەکێتی باڵاتر لە کەمینەکان دەڕوانێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەربارەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی و هەڵوێستی کەمینەکان زانیاری خستەڕوو.
-
پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگەرى:
ئەوەی بەغدا بە حەوت ساڵ ئامادەی کردووە داوا دەکات هەرێم بە یەک مانگ بیکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سۆران عومەر پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگەرى کوردستان ڕایگەیاند وەزیری دارایی عێراق داوای دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەکات بە مانگێک لە کاتێکدا خۆیان بە حەوت ساڵ ئامادەیان کردووە.
-
ئاری هەرسین:
بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانی نابێت بچنە سەنگەری ناحەزانی کوردستانەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بڕیارێکی سیاسیە و نەحەزانی کوردستان ئەو بڕیارەیان داوە، هەر لایەنێکیش بە بڕیارەکە خۆشحاڵ بێت، واتە خۆشحاڵە کە ئیهانەی خەڵکی کوردستان دەکرێت و چۆتە سەنگەری ناحەزانی هەرێمی کوردستانەوە.
-
هەپەگە هۆشداری بە هێزە عێراقییەكان دەدات
بەشی تورکیا- هەپەگە هۆشداری دەداتە ئەو هێزە عێراقییانەی كە بەناوی "هێزی سنوور" لەم دواییانەدا ڕەوانەی ناوچەكانی زاپ و ئاڤاشین كراون..
-
گردبوونەوەی ناڕەزایی گەنجەکانی شەنگال کە ناویان لە دامەزراندنی پۆلیس دەرچووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ناوی هەزار گەنجی شنگال بۆ دامەزراندن دەرهێنراون و خەڵکی تریان لە شوێنی ئەوان داناون و بە هۆیەوە گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا و داوا کرا رێگری لەو ستەمە بکرێ.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەقی گفتوگۆی نێوان مەسروور بارزانی و ئەنتۆنی بلینکن بڵاو دەکاتەوە
بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی کرد بە کۆبوونەوەی ئەنتۆنی بلینکن و مەسروور بارزانی و ڕایگەیاند وامانجی سەردانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا تاوتوێ کردنی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و گفتوگۆ لەسەر پرسە هاوبەشەکان بووە.
-
هەواڵی هەڵگرتنی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دوورە لە ڕاستییەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی یەکێتی لێدوانێک ڕەتدەکاتەوە کە میدیای فەرمی عێراق سەبارەی بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بەناویەوە بڵاویکردووەتەوە.
-
هەڵوێستى فراکسیۆنى یەکێتى لەسەر بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژى فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى لەبارەى مووچەوە کاریگەرە و کۆتایی بەزۆر ئاڵۆزى دێنێت و پشتیوانى خۆیانى بۆ بڕیارەکە دەربڕى.
-
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەمریکا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتۆن.