ئەندامێکی پارتی دیموکرات ڕەخنەی توند ئاراستەی دادگای فیدراڵیی عێراق دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەڕلەمانتاری پێشووی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاندووە هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی کۆتا لە هەڵبژاردنە پەڕلەمانییەکەی هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆی درووستبوونی کێشە لەجیاتی چارەسەرکردنی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولسەلام بەرواری لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی سپۆتنیکی رووسیی دەڵێت: لە هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی کۆتا بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵییە پەیوەست بە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کە لە ڕواڵەتدا حکوومەتی عێراق پابەند دەکات، بەڵام لە ڕاستیدا چەرەسەرێکی نەکردووە و هاوشێوەی هەموو ئەو بڕیارانەی تر کە دادگاکە دەریدەکات.

بەرواری هەروەک دەڵێت: "دادگا دەستوورییەکان لە جیهاندا کێشەکان چارەسەر دەکەن، بەڵام بەداخەوە دادگای فیدراڵی لە عێراق کار بۆ دروستکردنی کێشە و چارەسەرنەکردنیان دەکات، هەروەک سەبارەت بە سیستەمی کۆتا ئەوەی روونە کە ئەو سکاڵایە لەلایەن یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە کراوە، ئەمەش پاساوی بەدادگای فیدراڵیی بەخشی بۆ دەرکردنی بڕیارەکە و ئامانجی پشت بڕیارەکە و سکاڵاکەش زۆر ڕوونە، کە دواخستنی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانە لە هەرێم و دانانی بەربەستە کە  ڕێگا خۆش بکات بۆ درووستکردنی پشێویی لەناو هەرێمدا.

بەوتەی بەرواری ئامانج لە ئەو جۆرە بڕیارانە بەتاڵکردنەوەی چەمکی فیدراڵییەتە لە عێراق و گەڕانەوەیە بۆ سیستەمی ناوەندێتیی، باسی لەوەشکردووە کە هەوڵ هەیە لەڕێگای هێزی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە گوشار لە حکومەتی هەرێم بکەن و کێشەی بۆ دورست بکەن وا وێنای بکەن کە توانای پێدانی مووچەی نییە، باوەڕیشیوان وایە کە کە ئەم بابەتە دواجار خەڵک رادەپەڕینن و مێزەکە بەسەر حکوومەتدا هەڵدەگێرێتەوە.

News Code 223133

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha