مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و دوای ووردبینیکردنی دۆسییەکانیان خەرج دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دکتۆر نەرمین مەعرووف بە کوردپرێسی ڕاگەیاند بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دوای ووردبینیکردنی دۆسییەکان مووچەی هەموو مووچەخۆرانی هەرێم خەرج دەکرێت.

دکتۆر نەرمین مەعرووف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە گفتوگۆیەکی تایبەت لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی کرد بە ڕەوانە کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە و وتی: بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دەبێت مووچەی هەموو مووچەخۆرانی هەرێم بدرێت لە فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆری چاودێری کۆمەلایەتی بەڵام دوای ووردبینیکردنی دۆسییەکانیان.

دوای دەرکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند ئەمە دوایەمین قەرزی 618 ملیاری کە ڕەوانەی هەرێم دەکرێت و له مانگی داهاتووەوه مووچەی فەرمانبەررانی هەرێم لە ڕێگەی کارتی بانکییەوه دەدرێت و دەبێت هەژماری بانکی لە ماوەی مانگێکدا بۆ هەموو فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێتەوه؛ ئەوەش لەکاتێکدایه پسپۆڕان و کاربەدەستانی هەرێم دەڵێن کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ هەموو فەرمانبەران پێویستی بە کاتێکی زۆره و چەندین ساڵی پێ دەچیت.

د. نەرمین مەعرووف لەبارەی ئەو دەرفەتە یەک مانگەیە کە بەغدا بە هەولێری داوە و کاتی پێویستی ڕاستەقینە بۆ کردنەوەی ئەژماری بانکی ڕایگەیاند: پێم وانییە ئەو پرۆسەیە چەند ساڵی پێویست بێت چوونکە هەرێم پێش چەند ساڵێک لەمەوبەر بایۆمێتری کردووە بۆ مووچەخۆران و ئەکرێت سوودی لێوەربگیرێت بۆ درووستکردنی ئەژماری بانکی.

لە کۆتاییدا ئەم پرسیارە لە د. نەرمین مەعرووف کرا کە ئەگەر پڕۆسەی کردنەوەی هەژماری بانکی زیاتر لە یەک مانگی پێویست بێ ئایا بەغدا مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت؟ وتی: ئەو پرسیارە دەبێت بەغدا وەڵامی بداتەوە، "لکل حادث حديث".

News Code 223135

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha