بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولسەلام بەرواری لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی سپۆتنیکی رووسیی دەڵێت: لە هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی کۆتا بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵییە پەیوەست بە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کە لە ڕواڵەتدا حکوومەتی عێراق پابەند دەکات، بەڵام لە ڕاستیدا چەرەسەرێکی نەکردووە و هاوشێوەی هەموو ئەو بڕیارانەی تر کە دادگاکە دەریدەکات.
بەرواری هەروەک دەڵێت: "دادگا دەستوورییەکان لە جیهاندا کێشەکان چارەسەر دەکەن، بەڵام بەداخەوە دادگای فیدراڵی لە عێراق کار بۆ دروستکردنی کێشە و چارەسەرنەکردنیان دەکات، هەروەک سەبارەت بە سیستەمی کۆتا ئەوەی روونە کە ئەو سکاڵایە لەلایەن یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە کراوە، ئەمەش پاساوی بەدادگای فیدراڵیی بەخشی بۆ دەرکردنی بڕیارەکە و ئامانجی پشت بڕیارەکە و سکاڵاکەش زۆر ڕوونە، کە دواخستنی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانە لە هەرێم و دانانی بەربەستە کە ڕێگا خۆش بکات بۆ درووستکردنی پشێویی لەناو هەرێمدا.
بەوتەی بەرواری ئامانج لە ئەو جۆرە بڕیارانە بەتاڵکردنەوەی چەمکی فیدراڵییەتە لە عێراق و گەڕانەوەیە بۆ سیستەمی ناوەندێتیی، باسی لەوەشکردووە کە هەوڵ هەیە لەڕێگای هێزی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە گوشار لە حکومەتی هەرێم بکەن و کێشەی بۆ دورست بکەن وا وێنای بکەن کە توانای پێدانی مووچەی نییە، باوەڕیشیوان وایە کە کە ئەم بابەتە دواجار خەڵک رادەپەڕینن و مێزەکە بەسەر حکوومەتدا هەڵدەگێرێتەوە.
Your Comment