وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەقی گفتوگۆی نێوان مەسروور بارزانی و ئەنتۆنی بلینکن  بڵاو دەکاتەوە

بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی کرد بە کۆبوونەوەی ئەنتۆنی بلینکن و مەسروور بارزانی و ڕایگەیاند وامانجی سەردانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا تاوتوێ کردنی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و گفتوگۆ لەسەر پرسە هاوبەشەکان بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەکگەیەنێت: لە دیدارەکەدا بلینکن بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی گوت: "ئەمریکا هاوبەشییەکیی درێژخایەنی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە و هاوبەشیمان لەسەر بنەمای بەهای هاوبەش، بەرژەوەندیی هاوبەش و مێژووی پێکەوە قوربانیدانی هاوبەش بنیاتنراوە، ئەوە شتێکە ئەمریکا بە جیددی لێ دەڕوانێت و بۆ خودی خۆشم وەک شتێكی مەزن تەماشای دەکەم".

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەقی گفتوگۆی نێوان مەسروور بارزانی و ئەنتۆنی بلینکن  بڵاو دەکاتەوە

بلینکن گوتیشی: "پشتگیرییەکەمان بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستانێکی خۆڕاگر، گرنگە لە سیاسەتە 360 پلەییەکەمان لە عێراق. بۆیە ئەمڕۆ دەرفەتە بۆ دووپاتکردنەوەی ئەو پاڵپشتییە و ئەو کارانەی پێکەوە کردوومانە، بۆیە پێموایە ئەمە گرنگە و لەکاتی خۆیدایە".

لە درێژەی قسەکانیدا بلینکن پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە "بێ وێنە" ناوبرد و گوتی: "لە چەند ڕوویەکەوە ئەم پەیوەندییەمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە بێ وێنەیە و ئەمریکا بەرزی دەنرخێنێت".

بلینکن رۆڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەقامگیرکردنی ناوچەکە بەرزنرخاند و گوتی: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها هاوبەشێكی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە و پێشخستنی کەرتی تایبەت لەنێویاندا وەبەرهێنەرانی ئەمریکی کە ئەوەش  گرنگە".

بلینکن گوتیشی: "ئێمە لە چەندین قۆناخدا پێکەوە بووین کە تێیدا لە پاڵ یەکدی و شان بە شانی یەکدی بووین لە ئاڵنگارترین بارودۆخەکاندا. ئەو بارودۆخە بەشی خۆی ئاڵنگاری تێدا بووە، بەڵام توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانە پێکەوە، زۆر گرنگە".

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەقی گفتوگۆی نێوان مەسروور بارزانی و ئەنتۆنی بلینکن  بڵاو دەکاتەوە

لە کۆتایی قسەکانیدا بلینکن جەختی لە گرنگیی یەکریزیی کورد کردەوە و گوتی: "دەمەوێت تەنیا ئەوە بڵێم کە ئەوەی بۆ ئێمەش گرنگە یەکڕیزیی کوردە، چوونکە ئەو یەکریزییە بۆ سەرکەوتنی دۆست و هاوبەشەکانی ئەمریکا گرنگە و هەروەها گرنگە بۆمان دڵنیابین لەوەی هەمووان پێکەوە بەوپەڕی توانایان  کار بکەن، چونکە بەرژەوەندییەکان هاوبەشن."

بلینکن لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەشدا، "چاومان لە گفتوگۆکردنی ئەو مژارانەیە" و ڕوویکردە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و گوتی: "جەنابی سەرۆکوەزیران بەخێر بێیت و خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لێرەیت".

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەقی قسەکانی مەسروور بارزانی بڵاوکردەوە و تێیدا لە دوای سوپاسی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بارزانی دەڵێت: "خۆشحاڵم بە هاتنەوەم جارێكی دیکە بۆ واشنتۆن و بە تایبەتیی ئەم سەردانەم بۆ ئێرە و بینینی ئێوە."

مەسروور بارزانی دەڵێت، "بە دڵنیاییەوە ئێمە دۆست و هاوبەشێكی نزیکین و شانازی دەکەین بڵێین ئێمە هاوپەیمانی ئەمریکاین، ئێمە بە چەند کاتێكی سەختدا تێپەڕبووین و ئێمە سوپاسگوزار و ستایشی ئەمریکا دەکەین کە هەمیشە پاڵپشتی گەلەکەمانی کردووە. ئێمە ئێستا چەند ئاڵنگارییەکی نوێمان لە ناوچەکەدا هەیە. من چاوم لە گفتوگۆکانمانە تاوەکوو سەبارەت بە بەرەپێشچوونەکان لە ناوچەکە و لە عێراق قسە بکەین بە تایبەتی سەبارەت بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا".

News Code 223103

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha