یەکەم بەیاننامەی وەزیری دارایی عێراق سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەمواری یاسای بوودجە ژمارەیەک بڕیار دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو بڕیارانە بریتین لە:

ناردنی مووچەی ئەم مانگە پەیوەست دەبێت بە پێشکەشکردنی لیستی ناوەکان لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

- لە مانگی سێ پرۆسەکە دەگۆڕێت؛ دەبێت سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە هەژماری بانکی خۆیان هەبێت، لەمەودوا دابەشکردنی مووچە بە شێوازی ئەلیکترۆنی لەڕێگەی بانکەکانی حکوومەتی عێراق دەبێت.

- لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا هەر  ۶۱۸ ملیارەکە دەنێرن، وەزیری دارایی عێراق گوتوویەتی دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی دۆخەکە گۆڕاوە و مووچە دابین دەکەن.

- بەمزووانە هەمواری یاسای بوودجە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن.

- مووچەی مووچەخۆرانی سەرجەم عێراق بۆ ساڵی ۲۰۲۴ زامن کراوە.

 بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا وەزیریی دارای عێراق بچێتە پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بریارەکەی دادگای فیدڕاڵی و خەرجکردنی مووچەی  مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ، ئەمەش دوای ئەوە هات کە  رۆژی ٢١ی شوبات دادگای فیدراڵی، ھەردوو سەرۆک وەزیرانی عێراق و ھەرێمی کوردستانی پابەندکرد بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و دابەشکردنی مووچە لە رێگەی بانکە حکومییەکانی عێراقەوە.

هاوکات دوو ڕۆژە  شاندێکی وەزارەتی دارایی عێراق  لە هەولێرن بۆ وردبینی لە لیستی مووچەخۆران. بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بێ، دەبێ کۆتایی ئەم مانگە بەغدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێ، کە ۶۱۸ ملیار دینارە تا ئەو کاتەی بوودجە هەموار دەکرێتەوە.

News Code 223110

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha