زانیاریى نوێ  له‌باره‌ى مووچە‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمی کوردستانەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکارێكى سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووریی، میکانیزمی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ئاشکرا کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزهەر محه‌مه‌د ساڵح لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، میکانیزمی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لەسەر ئەم بنەمایانە دەبێت:

۱ـ لەسەر ئەو پرەنسیپەی کە پێی دەوترێت (تەوتینکردنی مووچە)، واتە فەرمانبەر ئەو بانکە حکومی یان ئەهلیی ڕێپێدراوە هەڵدەبژێرێت کە ئارەزوی ئەوە دەکات مووچەکەی تێدا دابنێت‌و لەهەژمارێکی بانکیدا بەناوی خۆیەوە، دواتر فەرمانگەکەی (مانگانە) هەژماری ئەو فەرمانبەرە لەو بانکەی کە خۆی هەڵیبژاردوە ئەپدەیت دەکاتەوە.

۲ـ فەرمانبەر (کە مووچەکەی لای بانک بێت) کارتی ئەلیکترۆنیی ڕاکێشان یان پارەدانی بۆ دابیندەکرێت کە لەلایەن بڕیکاری بانکەوە دەرچوە (ئەویش کۆمپانیایەکی پارەدانە کە بەرپرسیارە لەدابینکردنی کارتی ئەلیکترۆنیی ڕاکێشان یان پارەدان بۆ فەرمانبەر، وەک (کی کارد، ساوج، یان کۆمپانیای ئەلنەخیل...هتد)، واتە کۆمپانیای پارەدانەکان لەلایەن ئەو بانکەوە دیاریدەکرێت کە مووچەی فەرمانبەرەکەی تێدا وەردەگیرێت.

۳ـ ئەژمێری کارمەند لەبانک بەستراوەتەوە بەکارتی بانکییەوە.

۴ـ فەرمانبەر مافی ئەوەی هەیە مووچەکەی بەکاش لەڕێگەی کارتەکەوە وەربگرێت، بەتەواوی یان بەشێکی، هەروەها لەڕێگەی ئامێری وەرگرتنی پارەی ئۆتۆماتیکیەوە، بەتایبەت ئامێری POC (point of cash) کە لەهەموو شوێنێک بڵاوبووەتەوە و لەلایەن کەرتی تایبەتی مۆڵەتپێدراوەوە بەڕێوەدەبرێت.

۵ـ هەروەک ئەو فەرمانبەرەی کە کارتی ئەلیکترۆنیی هەیە مافی ئەوەی هەیە لەڕێگەی تەلەفۆنیان ئامێرەکانی خاڵی فرۆشتن لە دووکان ‌و چێشتخانە ‌و هتد بەشێوەی دیجیتاڵی پارە بدات.

News Code 223123

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha