هەرێمی کوردستان
-
دوو ڕێکخراوی نێونەتەوەیی هۆشداری دەدەن:
پاشهاتەکانی نەبوونی متمانە لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق
بەشی جیهان- ڕێکخراوی برایان و پەیمانگای توێژینەوەکانی جەنگ هۆشدارییان داوە نەبوونی متمانە بەیەکتر و ناهەماهەنگیی لە نێوان هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و سوپای عێراق بووەتە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعش لەناوچە کێشەلەسەرەکاندا.
-
ئیتاڵیا نیگەرانیی خۆی لە دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ڕادەگەیەنێت
بەشی جیهان- بەوتەی پسپۆڕێکی ئیتاڵیایی، یەکێک لە بابەتە گرینگەکانی سەردانی هەفتەی ڕابردووی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئیتاڵیا هەوڵدان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و ڕێگری کردنی لە زیانی زیاتر کۆمپانیا ئیتاڵییەکان بووە.
-
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران:
دەبێت یەکێتی باجی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی كهم بكاتهوه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێت: "هۆکاری داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکانی سلێمانی و هێرشی درۆن بۆ سەر فڕۆکەخانەی ئەو شارە بەهۆی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی یەکێتیە بۆ پرسی کورد".
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
عێراق و ههرێمى كوردستان به بايهخێكى زۆرهوه له پهيوهندييهكانيان لهگهڵ ئيتاليا دەڕوانن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆكى ههرێمى كوردستان له ڕۆما لهگهڵ ئهنتۆنيۆ تايانى، وهزيرى دهرهوهى ئيتاليا كۆبووهوه.
-
گۆڤارێکی ئەمریکی ئیدیعا دەکات:
ئەمریکا لە گواستنەوەی نەوت بۆ هەرێمی کوردستان هاوکاریی کوردەکانی سووریا دەکات
بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری کرەدڵ-ی ئەمریکی، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا ڕۆڵێکی گرینگ دەگێڕن لە گواستنەوەی نەوتی ئەو ناوچانەدا بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق.
-
ئەندامی باڵای یەکێتی هێرشی کردە سەر حکوومەتی هەرێم
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهندامێکى مهکتهبى سیاسیى یهکێتیى نیشتمانیى کوردستان ڕایدەگەیەنێت حکوومهتى ههرێم کهوتۆته دۆخێکى خراپهوه.
-
بۆچی سەرەڕای ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا هەناردەکردنی نەوتی هەرێم هێشتا دەستی پێنەکردۆتەوە
بەشی جیهان- ڕۆژنامەی نیو عەرەب، لە ڕاپۆرتێکدا باس لەمە دەکات کە سەرەڕای ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە، ناکۆکی لەسەر دەسەڵاتدارێتیی پارە هەڵگرتن لە هەژماری نەوت و خاوەندارێتی بۆری نەوتیی کەرکووک-جەیهان ڕێگری کردووە لە هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا.
-
بەڕێوەبەری پێشووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی:
پێویستە تورکیا لەسەر داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانی پاساوی یاسایی بدات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری پێشووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەڵێت پێویستە تورکیا لەسەر داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانی پاساوی یاسایی بدات به عێراق.
-
ئەمریکا هێشتا بەخۆپارێزییەوە باس لە ڕووداوەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
بەشی جیهان- وتەبێژی وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا کاردانەوەی لەبارەی هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى سلێمانى نیشان دا و دەڵێت: وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەبارەی ڕووداوەکەوە.
-
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نووری مالیکی کۆ بوویەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە و چاوی بە چەند بەرپرسێکی حکوومی و حزبیی کەوتووە.
-
سوودی پاڵپشتییە داراییەکانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان ناگاتە خەڵکی مەدەنی
بەشی جیهان- گۆڤاری واشنتۆن ئێگزامینەر ئیدیعا دەکات یارمەتییە چندسەد ملیۆن دۆلارییەکانی ئەمریکا بۆ کەرتی سەربازیی ئەمریکا هیچ سوودێکی بۆ خەڵکی مەدەنی ئەو ناوچە نییە بەڵکوو بۆتە هۆی سەرکوتی زیاتریان.
-
سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان دۆخی ئابووری و چارەسەر کردنی کێشەکانیان تاوتوێ کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆكى ههرێمى كوردستان له بهردهواميى ديدار و كۆبوونهوهكانيدا له بهغدا، لهگهڵ محهمهد شياع سوودانى، سهرۆک وهزيرانى عێراقى فيدراڵى كۆ بووهوه.
-
بەرپرسی میدیایی SDF:
تاوەکوو مەزلووم کۆبانی نەگەڕایەوە ناوخاکی سووریا زانیارییەکانمان بڵاو نەکردنەوە
بەشی سووریا- هەسەدە پشتڕاستی کردەوە لەکاتی هێرشەکە بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، مەزڵووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە فڕۆکەخانەکە بووە.
-
وتەبێژی حکوومەتی ھەرێم:
پەلاماری فڕۆکەخانەی سلێمانی ئەنجامی رەفتاری دەسەڵاتێکی خۆسەپێنی حزبییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی ھەرێم رایگەیاند، نیگەرانن لە پەلاماردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و پێویستە کۆتایی بەو جۆرە رووداوانە بهێندرێت.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆ دەبێتەوە.
-
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا:
چالاکییەکانی PKK ئاسایشی فڕینی لە فڕۆکەخانەی سلێمانیی تێکداوە
بەشی تورکیا- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هۆکاری ڕاگرتنی گەشتەکان بە ڕووی ئاسمانی پارێزگای سلێمانی ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، لە 3ی نیسانەوە گەشتی فڕۆکەکان بەرەو سلێمانی ڕاگیراوە.
-
فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە:
دیموکراسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان هێشتا لە سەرتای ڕێگادایە
بەشی جیهان- فەرماندەیەکی باڵای هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان دانی بەوەدانا کە دیموکراسی لە هەرێم هێشتا لە سەرتادایە و نزیکەی 30 ساڵی پێویستە تا بە تەواوێتی جێگیر ببێت.
-
مەسعوود بارزانی و محەمەد شیاع سووانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکرات لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کرد.
-
جێنین پلاسخارت:
رێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا ھەنگاوێکی گرنگە و دەبێتە مایەی رێککەوتن لەسەر یاسای نەوت و غاز
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق خۆشحاڵی خۆی بە رێککەوتنەکەی نێوان ھەولێر و بەغدا لەبارەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان نیشان دا.
-
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان:
رێككەوتنی هەولێر و بەغدا دەسكەوتێكی نوێیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: رێككەوتنی هەولێر و بەغدا دەسكەوتێكی نوێیە بۆ بووژانەوەی ئابووری هەرێم.
-
ڕێککەوتنی کۆتایی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر دۆسیەی نەوت واژۆ کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێکەوتنی نێوان حکوومەتی هەرێم و بەغدا لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێم و رادەست کردنی بە کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی واژۆ کرا.
-
وەزارەتی نەوتی عێراق:
هەنگاوی پێویستمان گرتووەتەبەر بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێم بڵاو کردووەتەوە و هیوا دەخوازێت لە ماوەیەکی نزیکدا بگەن بە رێککەوتن.
-
سروە عەبدولواحید:
پارتی و یەکێتی و سێ حیزبی دیکە لەسەر دابەش کردنی ئەندامانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان رێکەوتوون
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پێنج حزبی هەرێمی کورستان لەسەر دوورخستنەوەی نەوەی نوێ لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان رێکەوتوون.
-
ئاژانسی رۆیتەرز:
هەرێمی کوردستان بڕی شەش ملیار دۆلار قەرزی چەند کۆمپانیایەکی بازرگانیی لەسەرە
بەشی جیهان- دەبێت هەرێمی کوردستان بایی شهش ملیار دۆلار نەوتی خاو بداتە ژمارەیەک کۆمپانیا ئەوەش لەبەرامبەر شەش ملیار دۆلار کە لە چەند کۆمپانیایەکی بازرگانی وەریگرتووە.
-
ئاستی بەرهەم هێنان لە بیرە نەوتەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە
بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز؛ بە بێ سەرمایەدانانی زیاتر ئەگەری هەیە ئاستی بەرهەم هێنانی نەوت لە کوردستانی عێراق بۆ نیوە داببەزێت چوونکە کێڵگە نەوتییەکان بە خێرایەکی بەرچاو خاڵی دەبن و هەناردەکردنی نەوتیش زۆر کەم دەبێتەوە.
-
کوژانی دوو سەربازی تورکیا لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتەوە ڕاگەیێندرا
بەشی تورکیا- وەزراەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە کە دوو سەربازی وڵاتەکەیان لە ئۆپەراسیۆنێکدا کوژراون.
-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:
هەولێر و بەغدا کار بکەن بۆ چارەسەر کردنی ناکۆکیەکانیان
بەشی جیهان- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، داوا لە هەولێر و بەغدا دەکەن کە پێکەوە کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانیان بەتایبەتی لەسەر کەرتی نەوت و غاز.
-
خەتیب زادە: بەدواداچوون بۆ چارەنووسی هاووڵاتییانی کوردی ئێرانی لە عێراق دەکەین
بەشی ئێران- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی بەدواداچوون بۆ چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە ئێرانیانە دەکەین کە لە عێراق کەوتوونەتەی دەستی میلیشیاکان و داوا دەکەین، چارەنووسیان روون بکرێتەوە.
-
بەرپـرسی پەیوەندییـەکانی کوردسـتانی و عـێراقی پارتی:
پارتی و یهکێتی لەسەر ئەوەی کە نابێت ماوهی تهمهنی پهرلهمان درێژ بکرێتهوه ڕێککەوتن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپـرسی پەیوەندییـەکانی کوردسـتانی و عـێراقی پارتی ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی پارتی و یەکێتیدا جەخت لەوە کرایەوە کە نابێت ماوهی تهمهنی پهرلهمان درێژ بکرێتهوه.
-
مەسروور بارزانی: بۆ سنووردار کردنی هێرشە مووشەکییەکان پێویستمان بە هەوڵی هەمەلایەنەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە بۆ سنووردار کردنی هێرشە مووشەکییەکان پێویستمان بە هەوڵی هەمەلایەنەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەیە.